په‌یامی ماكرۆن بۆ فه‌ره‌نسییه‌كان چی بوو
جیهان 10:04 AM - 2021-07-19.
بۆ جاری هه‌شته‌م له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایر‌وسی كۆڕۆنا له 15 ی ئازاری ساڵی 2020 وه له فه‌ره‌نسا، سه‌رۆك ماكرۆن دووباره هاته‌وه سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆ پێشكه‌ش كردنی بڕیار و ڕێنمایی نوێ كه بگونجێت به‌پێی راده‌ی گه‌شه‌كردن و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایروسه له‌و وڵاته، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ڵێنی چاكسازی و چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسای دا، پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی ئاینده‌دا كه له‌جۆرێك له‌ده‌ستپێشخه‌ره‌یی هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌چێت له‌م كاته‌دا، هه‌موو جارێكیش سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری و ئه‌نجوومه‌نی زانستان بۆ ته‌ندرووستی و ڕاوێژكاره‌كانی، پێش ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی بۆ فه‌ره‌نسیه‌كان بخاته‌ڕوو .
دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو 12ی ته‌مووز، سه‌رۆك ماكرۆن چه‌ند بڕیارێكی تری خسته‌ڕوو بۆ به‌رنگاربوونه‌وه له‌كۆرۆنا ڤیروس و نه‌وعی دێلتا به‌تایبه‌تی و تێیدا داوای له فه‌ره‌نسیه‌كان كرد كه خۆیان بكوتن دژی ئه‌و ڤایروسه كه 111 هه‌زار و 353 كه‌سی تائێستا كووشتوه له فه‌ره‌نسا و ته‌نها 35 ملیون 550 هه‌زار 644 كه‌س تائێستا خۆیان كوتاوه .
پاش ئه‌وه‌ی ته‌نها 12 ڕۆژه ژیان تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاسایی بۆته‌وه ، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌م بڕیارانه‌ی خسته‌ڕوو.
یه‌كه‌م / له 21 ی ته‌مموزه‌وه، به‌بێ پاسی ته‌ندرووستی كه‌س بۆی نییه بچێته شوێنه كلتووری و پشودان و خۆشی كه له 50 كه‌س تێپه‌ڕێت ، مه‌به‌ست له پاسی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یه كه ( هه‌موو تاكێك پاسپۆرتی هه‌ر دوو كووتانه‌كه‌ی پێبێت )
دووهه‌م/ له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه، پاسی ته‌ندروستی فراوان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن بچن بۆ قاوه‌خانه و چێشتخانه و ناوه‌ندی بازرگانی و مۆڵه‌كان و نه‌خۆشخانه و گه‌شتكردن به فرۆكه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌ڕ و پاس ، ده‌شكرێت كه تێستی نێگه‌تیفی ( پی.سی.ئێر) ی نیگه‌تیف هه‌بێت كه بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات به‌كاره و بۆیان هه‌یه بچن بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێیان خۆشه .
سێهه‌م/ له 15 ی مانگی سێپته‌مبه‌ره‌وه ، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و خانه‌ی په‌كه‌وتان و كه‌سه به ته‌مه‌نه‌كان گه‌ر خۆیان نه‌كووتاوه تا ئه‌و ئه‌وكاته‌پێویسته خۆیان بكوتن به پێچه‌وانه‌وه بۆیان نییه كار بكه‌ن وته‌نانه‌ت مووچه‌كانیشیان ده‌بڕێت .
چوارهه‌م / له پایزدا، تێستی كۆڕۆنا جۆری ( پی .سی.ئیڕ) ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌رجی هاووڵاتیان ده‌بێت ، كه پێشتر به بێ به‌رامبه‌ر بوو .
هه‌رچه‌نده تاكوو ئێستا و به‌فه‌ڕمی كووتان به‌زۆره بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، به‌ڵام به‌فه‌ڕمی بۆ هاووڵاتیان به‌زۆر نییه ، به‌ڵام بڕیاڕه‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به ئاراسته‌ی ئه‌وه ده‌چێت كه ورده ورده خه‌ڵكی ناچار كات خۆیان بكوتن چونكه له‌دوای پشووی هاوینه‌وه به‌بێ پاسی ته‌ندروستی ناتوانن ژیانی ئاساییان به‌ڕێبكه‌ن، به‌گشتی په‌یامی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ئه‌وه بوو كه هانی فه‌ره‌نسیه‌كان بدات بۆ خۆ كوتانی هه‌موو تاكێك له‌و وڵاته پێی وایه ته‌نها چاره رێگایه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایروسه و خۆپاراستنه لێی و پاراستنی خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ریشه له هه‌مانكاتدا.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هه‌ر دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن 20 هه‌زاركه‌س له چركه‌یه‌كدا خۆیان ناونووس كرد بۆ كوتان، و له‌ماوه‌ی ته‌نها 24 سه‌عات 1 ملیون و 330 هه‌زار كه‌س خۆیان ناونووس كرد بۆ كوتان و تا ئیستاش به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها 22 ملیون و 400 هه‌زار فه‌ره‌نسی گوێگری سه‌رۆك كۆمار بوون بۆ په‌یامه‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ، هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌وه كۆنتڕۆڵ تووند ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌ره‌نسیانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات به تایبه‌تی له هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌وه كه ترسیان زیاتره له ڤایر‌وسی كۆڕۆنا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان نه‌كوتاوه هه‌ر به‌گه‌یشتنیان دوور ده‌خرێنه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌و ڤایروسه .
سه‌رۆك ماكرۆن له په‌یامه‌كه‌یدا هیوای خواست كه هه‌موو تاكێكی فه‌ره‌نسی پابه‌ندبێت به لێپرسراویه‌تی و داوای كرد كه كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن له خۆ كوتاندن به زووترین كات خۆیان بكوتن.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه وتی: گه‌لی فه‌ره‌نسا گه‌لێكی خاوه‌ن زانست و ڕووناكییه ، كاتێك زانست ده‌یه‌وێت بمانپارێزێت پێوویسته ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت و سوودی لێوه‌رگرین .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك ماكرۆن بڕیاریدا كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنه‌وه واته سه‌ره‌تای مانگی سێپته‌مبه‌ره‌وه، بنكه‌ی ته‌ندروستی له قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی و زانكۆكاندا دامه‌زرێنێت به مه‌به‌ستی كوتاندنی خوێندكاران پێش ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندن.
كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له دوو دوورگه‌ی ئه‌ودیوو ده‌ریا به‌هۆی گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دوو دورگه‌ی ئه‌ودیو ده‌ریا سه‌رۆك ماكرۆن بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی دا له هه‌ردوو دوورگه‌ی مارتینینك و ڕییونیون كاتی هه‌ڵگرتنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی دیاری نه‌كرد.
چه‌ند به‌ڵێن و چاكسازی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی
جگه له په‌یامی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ خۆپارستن له ڤایر‌وسی كۆرۆنا ، هه‌ندێك به‌ڵێنی تری دا به فه‌ره‌نسیه‌كان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و لاوان و خانه‌نشینی، كه به بۆچوونی شاره‌زایانی سیاسی، په‌یامه‌كه‌ی به‌شێكی پێشوه‌خته‌یه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كه وا بڕیاره له ماوه‌ی كه‌متر له ده مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م به‌ڵێن و چاكسازیانه كه سه‌رۆك ماكرۆن پێشنیاری ده‌كات، ده‌یه‌وێت متمانه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان به‌لای خۆیدا بگێڕینێته‌وه پاش شكستهێنانی له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمه‌كان كه له27 ی ته‌مووزی ڕابردوو به‌شكستیه‌كی بێوێنه كۆتایی هات بۆ حزبه‌كه‌ی ( له ڕویپیبلیك ئۆن ماخش) واته كۆمار به ڕێوه‌ویه و له‌هه‌مانكاتیشدا مسۆگه‌ركردنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره بۆ پێنج ساڵی تر، هه‌رچه‌نده تا ئیستا به‌فه‌رمی خۆی كاندید نه‌كردوه، به‌ڵام به‌پێی زۆر له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه كه ماكرۆن له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا خۆی كاندیك ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا .
ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه وا بڕیاره ماكرۆن ئه نجامی بدات پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی یان دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات بۆ جاری دووهه‌م
یه‌كه‌م / چاكسازی كێشه‌ی خانه‌نشینی، كێشه‌یه‌كی هێجگار ئاڵوزه و هه‌ستیاره تاكوو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ، هه‌موو جارێكیش بۆته مایه‌ی ناڕه‌زایی ئۆپۆزیسیۆن و رێكخراوه مه‌ده‌نی وسه‌ندیكا چه‌په‌كان و ناكۆكی له‌ناو په‌رله‌مان ، هه‌رچه‌نده ماكرۆن و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستیان پێكرد، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر و ئێله‌ك زه‌رده‌كان و پاشان هاتنی ڤایر‌وسی كۆرۆنا ئه‌م هه‌وڵه بۆ چاكسازی دواخرا، به‌ڵام به‌وه ده‌چێت ماكرۆن دووباره هه‌وڵی ئه‌و چاكسازیه بدات كه یه‌كێك بوو له به‌ڵێنه‌كانی له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2017 به تایبه‌تی كه هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بۆته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا.
ماكرۆن له‌م باره‌یه‌وه وتی: چاكسازی بۆ كێشه‌ی خانه‌نشینی ده‌ست پێده‌كه‌م كاتێك هه‌لومه‌رجی باری ته‌ندروستی كۆده‌بێته‌وه واته دوای ئه‌وه‌ی كه كۆنترۆڵی ڤایر‌وسی كۆرۆنا ده‌كرێت و ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه، زۆر شتی ئاشكرا نه‌كرد له‌م ڕوه‌وه به‌ڵام چه‌ند سه‌ره‌داوێكی ده‌رخست له‌وانه سه‌رۆك ماكرۆن پێی وایه هیوای ته‌مه‌ن و درێژی ژیان زیاتره له جاران بۆیه پێویسته كه ماوه‌ی كاركردن درێژبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دره‌نگ تر خانه‌نشینی ده‌ستپێبكات كه تائێستا 63 ساڵه و ماكرۆن به‌نیازه درێژتری بكاته‌وه تا 65 ساڵ، هه‌روه‌ها ماكرۆن پێی وایه كه پێویسته هه‌موو خانه‌نشینێك مووچه‌كه‌ی له 1000یۆرۆ زیاتر بێت و ماوه‌ی كاركردنیان ته‌واوكردبێت ، ئه‌م چاكسازیه‌ی ماكرۆن كه به‌نیازه بیكات هه‌موو كاتێك جێگای نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی ئۆپۆزیسیوون بووه به تایبه‌تی چه‌په‌كان، ئه‌وان پێیان باشه كه له ته‌مه‌نی 60 ساڵیه‌وه خانه‌نشینی بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ته‌مه‌نێكی گونجاو‌دا خانه‌نشین بێت و كه‌مێك زیاتر به به‌خته‌وه‌ری سوود له كاته‌كانیان وه‌رگرن و پشوو بده‌ن، ئه‌م چاكسازیه كارێكی سیاسی هه‌ستیاره و تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه .
دووهه‌م/ ماكرۆن به نیازه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ردا به مووچه‌ی بێكاراندا بچێته‌وه ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردنی باری ناهه‌موواری لاوان له بارودۆخی ناهه‌مواری كۆڕۆنا و زۆر بوونی بێكاره .
سێهه‌م/ سه‌رۆك ماكرۆن له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه لاوانی بیرنه‌چۆته‌وه و به تایبه‌تی له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا كه وڵاته‌كه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت به هاتنی ڤایر‌وسی كۆرۆنا و ناجێگیری باری ده‌روونیان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له داهاتوودا هاوكاری لاوانی بێكار ده‌كات بۆ خه‌رجی و پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌یان و دابین كردنی مووچه‌ی ئاماده‌بوونیان بۆ هه‌وڵدان له دۆزینه‌وه‌ی كار، هاوكاریان ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی خولی فێركردنی پیشه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كار و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ بازاڕی كاركردن بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كۆتایی هاوین بكرێت .
پاش پێنج رۆژ له بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار ئیمانوێل ماكرۆن ، نزیكه‌ی 115 هه‌زار فه‌ره‌نسی له پاریسی پایته‌خت و شاره گه‌وره‌كانی فه‌ره‌نسا ڕژانه ناو شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانه‌وه ، دژی بڕیاری سه‌رۆك ماكرۆن سه‌باره‌ت به پاسی ته‌ندرووستی كه وابڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت ، ئه‌م گرتبوونه‌وه‌یه برێتیبوو له ژماره‌یه‌ك له ئێله‌ك زه‌رده‌كان كه هه‌ر دوایی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بانگه‌وازێكیان له تیوته‌ردا بڵاو كرده‌وه بۆ خۆ ئاماده‌كردن و خۆپیشاندان ، له ماوه‌ی 24 سه‌عات 30 هه‌زار له ئێله‌ك زه‌رده‌كان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ڕبڕی و ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوو به‌شدار بوون ، ئه‌مه و جگه له به‌شداربوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسیون و سه‌ندیكاكان .
PUKmedia حه‌مه عوسمان – فه‌ره‌نسا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28