riklam

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات

کوردستان 01:01 AM - 2021-07-19
.

.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری لە دروستبوونی كارەسات دەدات لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەهەرێم و داوای خۆپاراستنی زیاتر دەكات,

د ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  رایگەیاندوە:"بەداخەوە رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە لەم دواییە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا ، ئامارەكان ترسناكە و پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێ لە داهاتوو".

وتووشیەتی:"  ئەوەی كە بەدی دەكرێ سستبوونێكی تەواوە بە پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە هەموو شوێنەكان ، ئەگەر بەریەككەوتن كەم نەكەینەوە ئەوا كارەسات بەڕێوەیە ، ئێمەش بەدەرنین لە وڵاتانی دەورەبەر كە چۆن بەهۆی دۆخی كۆڕۆناوە دەناڵێنن".

ئاماژەی بەوەشكردوە:"  ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی ئەنجامداوەو پێشنیارەكانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخە و گرنگترین رێكارەكان كە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داهاتوو ..

باسی لەوەشكردوە:"تكایە با لە رۆژانی داهاتوو پابەندبین بە رێنماییەكان و ماسك ببەستین و قەرەباڵغی كەم بكەینەووە". 


 PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket