}

ئاسایشی شاره‌زوور حه‌وت كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان 09:51 PM - 2021-07-18

.

ئاسایشی شاره‌زوور رایگه‌یاند، به‌ شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی دزێو  قاچاخچیه‌تی  و پاراستی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان، له‌ دوو چالاكی جیاوازدا هێزه‌كانمان توانیان حه‌وت كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن .


1- له‌به‌رواری (13/7/2021) هێزه‌كانمان  له‌گوندی سۆسه‌كانی شاره‌دێی ته‌وێڵه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی  (ب . و . ح) به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌ پێی مادده‌ی (240/ ی /س) ده‌ستگیركرد كه‌ ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگری له‌ جۆری (توێتا لاند گرۆزر پیكاب تاك ) پێبووه‌ و ده‌رمانی ته‌ندروستی به‌قاچاخ هه‌ڵگرتبوو  دوای پشكنین ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كه‌ بری (2475000) دوو ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتاو پێنج هه‌زار دیناری عێراقی و (1200)هه‌زار و دوسه‌د دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ و ده‌مانچه‌یه‌كی  بێ مۆڵه‌تی پێبووه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌فه‌رمانی به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ‌ دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ كۆاوه‌ته‌وه‌ و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌‌.


 2- له‌به‌رواری (15/7/2021) به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور به‌ پێی مادده‌ی (63ی شوێنه‌وار ) دوای گه‌شتنی زانیاری هێزه‌كانمان له‌ گوندی گریانه‌ توانیان  شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن به‌ناوه‌كانی (ئ . ێ . ت) و (م . ت . م) و (م . ع . ع) و (م . ت . ع).


PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket