}

هەڵەبجە..رێكخراوە خێرخوازییەكان هاوكاری كەمدەرامەتان دەكەن

کوردستان 08:11 PM - 2021-07-18

.

رێكخراوە خێرخوازیەكان ئاماژە بە زیادبوونی رێژەی بێكاری لە پارێزگای هەڵەبجە دەدەن و دەشڵێن لەبەر نەبوونی هەلیكارو داخراوی پارێزگاكەوە وایكردووە كە بەردەوام رێژەی كەمدەرامەتان روو لەبەرزبوونەوە بكەن. 

ئیقبال غەفار بەڕێوبەری  رێكخراوی سەروەری هەڵەبجە  بە  PUKmediaی راگەیاند: هەڵەبجە بەهۆی داخراوی و نەبوونی  هەلیكارو نەهاتنی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان وەك پێویست وایكردوە، رێژەی بێكاری و كەمدەرامەتان بەردەوام روویان لەبەرزبوونەوەیە.

وتیشی:  جاران ئەوانەی مووچە خۆربوون  پارەمان لێوەردەگرتن  بۆ خەڵكی كەمدەرامەت، بەڵام ئێستا  مووچە خۆرەكانیش داهاتەكانیان كەمیكردوەو داوای هاوكاری دەكەن.

PUKmedia فەرحان حەمەخان – هەڵەبجە 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو