riklam

تەندروستی هەرێم:كۆرۆنا لەهەڵكشاندایەو بۆ بڕیاردان راسپاردە دەدرێتە لیژنەی باڵا

کوردستان 07:46 PM - 2021-07-18
.

.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: ئامادەكاری دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلێكی نوێ و هەڵكشانێكی بەرزی تەشەنەكردنی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ ئامادەكردنی راسپاردەكان بۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بەمەبەستی بڕیاردان و جێبەجێكردنی.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی، پاڵپشت بە راسپاردەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی لەگەڵ تیمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی پاراستنی تەندروستی لەدوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشی كۆرۆناو پڕۆسەی ڤاكسین و رێكارەكانی خۆپارێزی و چارەسەری، بڕیاردرا بە گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانكردن و چارەسەركردن.

دەشڵێت: لەگەڵ ئامادەكردنی راسپاردەكان بۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بڕیاردان و جێبەجێكردنی مەرجەكانی تەندروستی و توندوتۆڵكردنەوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی لەلایەن دامودەزگاكانی پەیوەنداری حكومی و تایبەت.

PUKmedia 

 

 

 

00214.jpg

001244.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket