riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. ئاماره‌كانی كۆرۆنا ڕووی له‌ هه‌ڵكشانه‌

کوردستان 06:02 PM - 2021-07-18
.

.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ هۆشداری له‌ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ئێستادا 17 نه‌خۆش له‌ نه‌خوشخانه‌ی وه‌فان و باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌میان ناجێگیره‌.

د. شوان عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ ئێستادا نه‌خۆشخانه‌كه‌ 17 نه‌خۆشی تێدایه‌ و دۆخی ته‌ندروستی سه‌رجه‌میان ناجێگیره‌  و ئه‌مه‌ زۆرترین ژماره‌ی نه‌خۆشه‌ كه‌ له‌م ساڵدا له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا جێگیر كراوه‌.

وتیشی: تا ئێستا پشكنینه‌كان به‌رده‌وامن و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بن ئه‌وا ژماره‌كه‌ زیاد بكات له‌توانای ئێمه‌دا نابێت شوێنیان بۆ دابین بكه‌ین ، باشترین چاره‌سه‌ریش خۆپارێزییه‌ .

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket