}

ئۆپیك بڕیاریدا عیراق نەوتی زیاتر بفرۆشێت

ئابوری 05:55 PM - 2021-07-18

.

 

وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت كەبە ئۆپیك پڵەس ناسراوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تەمووزی 2021 رەزامەندبوو لەسەر زیادكردنی پشكی بەرهەمی نەوتی ئیمارات بۆ   سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا، هەروەها رەزامەندیشی نیشاندا لەسەر زیادكردنی پشكی بەرهەمی عیراق و كوەیت بۆ 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

 

لەو بارەیەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە ئۆپیك پڵەس رەزامەندی نیشانداوە لەسەر زیادكردنی پشكی ئیمارات بۆ سێ ملیۆن 500 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا، هەروەها رێگەدەدەن كە عیراق و كوەیت رۆژانە بەرهەمی نەوتی خۆیان بە بڕی 150 هەزار بەرمیل زیاد بكەن.

راشیگەیاند: ئۆپیك پڵەس بڕیاریداوە كە لەمانگی ئابی ئەمساڵەوە ئاستی دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبكاتەوەو رەزامەندیشی نیشانداوە كە لەمانگی ئایاری 2022ەوە كار بەپشكە نوێیەكانی بەرهەمی نەوت بكات.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو