riklam

یەكێتی لەكەركوك خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەكات

کوردستان 05:32 PM - 2021-07-18
.

.

ئەمڕۆ 18ی 7ی 2021 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری كەركوك  رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك كرد.

لەكۆبونەوەكەدا كە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئامادەیی بوون، تاووتوێی  دواین گۆڕانكاریەكانی پەیوەست بەپرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق كرا.

لەوتەیەكیدا رزگار عەلی جەختی كردەوە لەسەر لایەنەكانی هەڵبژاردنەكە وەك پرۆسەیەكی هەستیار بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی دیكە.

رزگار عەلی راشیگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە لەهەڵبژاردنەكانی رابردوو بەوپێیەی كە یاسای هەڵبژاردنەكە ئاڵۆزترە لەهەڵبژاردنەكانی پێشوو.

ئەوەشی خستەڕوو: پارێزگای كەركوك دابەشكراوە بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردنداو پێویستە كورد پێگەی خۆی لەهەموو بازنەكاندا بپارێزێت.

لەكۆبونەەكەدا رزگار عەلی دوپاتیكردەوە پێویستە هاووڵاتیانی كەركوك بەشداریەكی كاراو كاریگەر لەپرۆسەی دەنگداندا بكەن لەپێناو پاراستنی دەنگ و پێگەی كورد لەپارێزگای كەركوك.

لەتەوەرێكی تری كوبونەوەكەدا ئاسۆ مامەند لێپرسراوی  دەزگای هەڵبژاردنی  یەكێتی تەئكیدی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعیراق كردو رایگەیاند: (ی.ن.ك) بەوپەڕی پەرۆشیەوە كار بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەكە دەكات.

ئاسۆمامەند وتیشی: لەدەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی هەموو ئامادەكاریەكمان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەكە كردوەو بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لەسەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە لەناوچە جێناكۆكەكان دەكەین وەك پرۆسەیەكی گرنگ و چارەنوسساز بۆ ئایندەی ئەم ناوچانە.

لەتەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا بیروڕاكان ئاڵوگۆڕكران بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق لەپارێزگای كەركوك.

دوا بەدوای كۆبنەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند: پێش ماوەیەك سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی لیژنەیەكی باڵای بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێكهێناوە تاوەكو لەماوەیەكی دیاریكراودا   هەموو مەڵبەندەكان و هەموو ئۆرگانەكانی پەیوەنددار بەدەزگای هەڵبژارنەكان ئامادەكاری بكەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.

ئەوەشی رونكردەوە: ئەوەی پەیوەندی بەئێمەوە هەیە كە زیاتر زۆنی كەركوك و سەڵاحەدینە كە هەڵبژارنەكە لەسنوری ئەو دوو پارێزگایە دەگرێتەوەو بارەگاكەی لەمەكتەبی سیاسیە لەشاری كەركوك چەندین كۆبونەوەمان لەگەڵ سەركردایەتی و هەموو ئۆرگانەكان لەسنوری هەردوو پارێزگای كەركوك وسەڵاحەددین ئەنجامداوە.

باسی لەوەشكرد: كۆبونەوەكانمان بەمەبەستی ئامادەكارییە لەڕووی مەیدانی و تەكنیكی و لۆجستیەوە بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین ژمارەی دەنگ لەسنوری كەركوك و سەڵاحەدین بۆ هاوپەیمانی كوردستان بەدەستبهێنین و ئامانجی گەورەشمان لەوەدایە زۆرترین كورسی بۆ لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەكەركوك و سەڵاحەددین  بەدەستبهێنین.

دەشڵَێت: داوا لەدڵسۆزانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان دەكەین كە خۆی  لەئەندامانی (ی.ن.ك)  و بزوتنەوەی گۆڕان دەبینێتەوە هەموو توانایەكیان بخەنەكار بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان. وتیشی: سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان باشترین وەفاداریە بۆ وێنی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر و هەموو ئەوانەی تر رۆژێك لەڕۆژان خەباتیانكردوەو تێكۆشاون لەپێناوی بەكردستانی بونی كەركوك  بەدیهێنانی ئامانجی هەمووشەیدانی كورد و كوردستان.

لەتەوەرێكی تری كۆنگرەكەدا ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایگەیاند: كۆبونەوەكەمان تایبەت بوو بەئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراجی عیراق.

وتیشی: لەرابردوو چەندین پرۆسەی هەڵبژاردن لەكەركوك كراوەو ئامادەكاری پێویستمان بۆئەنجامداوە.

راشیگەیاند: بۆ ئەم هەڵبژاردنەش ئامادەكاریپێویستدەكەین و كار بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان دەكەین.

لێپرسراوی  دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی دەشڵێت: لەئازار و ناخۆشیەكانی خەڵكی كەركوك تێدەگەین كە خەڵكی ئەم شارە كێشەی خزمەتگوزاری جۆراوجۆریان هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە ساردمان بكاتەوە لەدەنگدان.

رونیشیكردەوە: پێویستە هەموان بەپەرۆشەوە بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بكەین و كاندیداكانی هاوپەیمانی كوردستان سەربخەین.

راشیگەیاند: وەكو دەزگای هەڵبژاردنی (ی.ن.ك) سەردانی هەمو ناوچەكان دەكەین، بەڵام بۆ كەركوك بەهەموو توانایەك كار دەكەین بۆ سەرستنی پرۆسەكە، چونكە هەڵبژاردنەكە بۆ كەركوك لەناوچەكانی تر جیاوازە.

لێپرسراوی  دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی  ئەوەشی وت: پێمانوایە دەبێ هەموو ئەندام، كادرو سەركردایەتی یەكێتی و جەماوەرەكەشمان بەو رۆحیەتەوە كار بكەین لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەكەركوك سەربخەین، چونكە لەڕێی سەرخستنی ئەو لیستەوە لەداهاتوو ئێمە دەتوانین كێشە خزمەتگوزاریەكان لەكەركوك چارەسەر بكەین، لەداهاتووشدا ئەركی سەر شانی یەكێتییە بەهەموو توانایەكی خزمەتی زیاتری كەركوك و كەركوكیەكان بكات.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد - كەركوك

photo_2021-07-18_17-15-03.jpg

 

2224.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket