}

حكومه‌ت بودجه‌ بۆ ته‌واوكردنی 12 به‌نداو ته‌رخانده‌كات

ئابوری 05:25 PM - 2021-07-18

.

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 13.040,000,000 (سیانزده‌ ملیار و چل ملیۆن دینار)ی بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی 12 به‌نداو له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، دوابه‌دوای هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی دیارده‌ی وشكه‌ساڵی، هه‌روه‌ها بۆ ئاراسته‌كردنی پاكێجی پێشنیار و چاره‌سه‌ری و داواكارییه‌كان بۆ به‌ردیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه‌ی ته‌واوكاری به‌نداوه‌كان ده‌ربڕی.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ رێكه‌وتی 12-7-2021، به‌فه‌رمانی ژماره‌ (8439)  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ره‌سمی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر دابینكردن و خه‌رجكردنی بڕی 13.040,000,000 (سیانزده‌ ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی به‌نداوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و بودجه‌یه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌و به‌ قۆناغ به‌ پێی كاره‌ ئه‌نجام داراوه‌كان و رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌ت خه‌رج ده‌كرێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

4542425.jpg

54245454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو