}

سلێمانی.. ڕێژه‌ی له‌ 30% خواست له‌سه‌ر گۆشتی سور به‌رزبووه‌ته‌وه‌

کوردستان 04:34 PM - 2021-07-18

.

كوشتارگه‌ی نوێ سلێمانی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گوندی قه‌ره‌گۆل-ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت كه‌ كوشتارگه‌یه‌كی گه‌وره‌و مۆدێرنه‌، به‌پێی ئاماری كۆشتارگه‌كه‌ش له‌ پێش جه‌ژنی قوربانی پیرۆز رێژه‌ی خواست له‌سه‌ر گۆشتی سور به‌رزبووه‌وه‌ته‌وه‌.

شاڵاو عارف به‌ڕێوبه‌ری كوشتارگه‌ی نوێ سلێمانی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی خواستێكی زۆر له‌سه‌ر گۆشت ئه‌مساڵ پێش بینی  هاتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار له‌خواروو ناوه‌ڕاستی عیراق بۆ ناو پارێزگای سلێمانی و ده‌وربه‌ی وای كردووه‌ ئه‌مساڵ هاووڵاتیان زیاتر گۆشت به‌كار دێنن، خه‌ڵكێكی زیاتر گۆشت بكڕن له‌سه‌ر سفره‌و خوانه‌كانیان بێخۆن.

ئاماری ئه‌مساڵ پێش جه‌ژن به‌م شێوه‌یه‌بووه‌، بڕی 800 تۆن هه‌نارده‌ی بازاڕ كراوه‌ كوشتاری بۆ كراوه‌ بڕی 341  تۆن گۆشتی ئاژه‌ڵی بچووك و 478 تۆن گۆشتی ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كراوه‌ كه‌له‌ڕووی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكی شیاو بوون بۆ به‌كارهێنان .

وتیشی: بڕی 4 تۆن و 850 كیلۆ گۆشتیش له‌لایه‌ن تیمی پزیشكی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ و به‌ڕێگه‌یی زانستی له‌ناوبراوه‌ كه‌له‌ڕووی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكی شیاو نه‌بوون بۆ به‌كارهێنان، هه‌روه‌ها وتی: بڕی 300 تۆن زیاتر بووه‌ له‌ساڵی پار.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/ شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو