}

جه‌خت له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر كرایه‌وه‌

عیراق 04:28 PM - 2021-07-18

.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕو یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ته‌مموزی 2021 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ هومام حه‌مودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی وڵات، و دووپاتكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی به‌ھێزكردنی دۆخی ئه‌منی و دیالۆگ و به‌یه‌كگه‌یشتن و پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و ئاسایش و سه‌لامه‌تی ھاووڵاتیان و دابینكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك، هه‌روه‌ك جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌گرنگی درێژه‌دان به‌ هه‌وڵه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی تیرۆر.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كرا، و دووپاتكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی پشتیوانیكردن له‌ھه‌موو رێوشوێنێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی و پاكوبێگه‌ری ھه‌ڵبژاردنه‌كان، تاوه‌كو ھه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی راسته‌قینه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بێت دوور له‌ ساخته‌كاری و فرتۆفێڵ و زامنكردنی ده‌رفه‌تی به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵك.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو