riklam

كۆشكی سپی بەرنامەی كۆبوونەوەی بايدن و كازمی راگەیاند

جیهان 04:01 PM - 2021-07-18
.

.

وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمریكاو سەرۆك وەزیرانی عیراق گفتوگۆ لەسەر ئەو بوارانە دەكرێت كە  بۆ هەردوولا جێی بایەخن بەتایبەت بواری سیاسی و ئابوری و پرسەكانی تایبەت بەئاسایش، هەروەها ل پەروەردەو تەندروستی و كلتوری و وزە و دەستپێشخەریەكانی تایبەت بە كەشوهەوا.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێم لەبارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق راگەیەنراوێكی جێن ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی بڵاوكردەوەو دەڵێت: جۆو بایدن بەخۆشحاڵیەوە دەڕوانێتە پێشوازیكردن لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق مستەفا كازمی بۆ كۆشكی سپی لە بەرواری ٢٦ ی مانگی ٧ ی ٢٠٢١. رونیشیكردوەتەوە: سەردانەكەی سەرۆك وەزیران تیشك دەخاتە سەر هاوبەشیی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی #ئەمریكا و #عیراق و ئەو هەماهەنگییە دوولایەنانەش كە دەكەونە چوارچێوەی رێكەوتننامەی ستراتیژیەوە. 

وتەبێژی كۆشكی سپی دەشڵێت: سەردانەكە تیشك دەخاتە سەر ئەو بوارانەی بۆ هەردوولا جێی بایەخن لە نێویشیاندا پەروەردەو تەندروستی و كلتوری و وزە و دەستپێشخەریەكانی تایبەت بە كەشوهەوا، هەروەها سەرۆكی ئەمریكا بەخۆشحاڵیەوە دەڕوانێتە بەهێزكردنی هەماهەنگیە دوو قۆڵیەكان لەگەڵ عیراق لە بواری سیاسی و ئابوری و پرسەكانی تایبەت بەئاساییش و لەم نێوەندەشدا هەوڵە هاوبەشەكان بۆ دڵنیاییدان لە شكستپێهێنانی درێژخایەنی #داعش.

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket