riklam

هه‌ولێر.. شاره‌وانی شوێنی فڕێدانی پاشماوه‌ی قوربانی دیاریده‌كات

کوردستان 03:58 PM - 2021-07-18
.

.

شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌و شوێنانه‌ دیاریده‌كات كه‌ پاشماوه‌ی قوربانیی لێ فرێ ده‌درێت .
 
سیامه‌ند كه‌ریم وته‌بێژی شاره‌وانی هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ شاره‌وانی هه‌ولێر (26) شوێنمان له‌ شاری هه‌ولێر ته‌رخان كردوه‌ بۆ فڕێدانی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵی قوربانی "مه‌به‌ست له‌و كاره‌ پاراستنی ژینگه‌ی شاری هه‌ولێره‌".

وتیشی: ئامانجی ئه‌وكاره‌ بۆ"به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌ی شاری هه‌ولێره‌ له‌ كاتی قوربانی كردن له‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربان و تێكنه‌دانی سیمای شاره‌كه‌مانه‌ . له‌ رێگای تیمه‌كانیماندا.

 داوای له‌ هاووڵاتیان كرد كه‌ پابه‌ندبن به‌ فرێدانی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌م شوێنه‌ی دیاركراوه‌ بۆ قوربانی  و فرێنه‌دانی له‌ شوێنی گشتی و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان، له‌كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ پرۆسه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌، ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ژماره‌ی مۆبایلی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزار و ژینگه‌پارێزی به‌ ژماره‌ی(٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)".

ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ پاشماوه‌ی قوربانیه‌كانی لێ فرێده‌ده‌ن له‌ سنووری سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
 
سنووری شاره‌وانی یه‌ك

١- كه‌مپی كۆمپانیای هۆتكلین/ شه‌قامی ٣٠مه‌تری، نه‌قلیاتی كۆن

٢- ناو بازار / پشت شاره‌وانی یه‌ك / له‌گه‌ل دیواری گۆرستان

٣- گه‌ره‌كی ته‌یراوه‌ / نزیك مزگه‌وتی حاجی عبدالله

٤- شه‌قامی ٣٠ مه‌تری / ژێر پردی سه‌یداوه‌

ژماره‌ی مۆبایل(٠٧٥١٤٥٨٢٥٥١ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

 سنووری شاره‌وانی دوو

١- كه‌مپی كۆمپانیای قه‌ده‌ر/ شه‌قامی ره‌شكین

٢- گه‌ره‌كی كانی / به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی شه‌هید نجم الدین

٣- گه‌ره‌كی شۆرش / پشت یانه‌ی وه‌رزشی بروسك

ژماره‌ی مۆبایل(٠٧٥٠٨٨٦٩٤٤٩ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

 سنووری شاره‌وانی سێ

١- كه‌مپی كۆمپانیای باغی پرگوڵ / شه‌قامی ته‌نیشت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

٢- گه‌ره‌كی به‌سته‌ پیازه‌ / نزیك گۆرستانی به‌سته‌ پیازه‌

٣- شه‌قامی كۆرنیش / پشت گۆرستانی شێخ احمد

٤- شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری / به‌رامبه‌ر فاملی ته‌نیشت به‌ندیخانه‌ی ناو جه‌وانان

ژماره‌ی مۆبایل(٠٧٥١٤٤٨٧٠٦٠ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

 سنووری شاره‌وانی چوار

١- كه‌مپی كۆمپانیای ئه‌رتووش / گه‌ره‌كی كارێزان

٢- كه‌مپی كۆمپانیای دازلینگ فیوچه‌ر / گه‌ره‌كی كارێزان

٣- شه‌قامی كۆرنیش / نزیك شه‌قامی كۆیه‌

٤- شه‌قامی كۆرنیش / نزیك شه‌قامی بنه‌سلاوه‌

٥- گه‌ره‌كی مامۆستایان / شه‌قامی ٢٠مه‌تری نێوان گه‌ره‌كی مامۆستایان و خانووی ئه‌مین عامه‌كان

٦- گه‌ره‌كی ٥حسارۆك / نزیك شوقه‌كانی نه‌ورۆز ستی

ژماره‌ی مۆبایل(٠٧٥٤٥٢٣٩٧٩ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

سنووری شاره‌وانی پێنج

١- كه‌مپی كۆمپانیای زوگ/ شه‌قامی مخمور

٢- شه‌قامی كۆنی كه‌ركوك / رێگای تابلۆی كۆنی ئۆتۆمبێل

٣- شه‌قامی ١٢ مه‌تری نزیك به‌نزینخانه‌ی حاجی شێرزاد

٤- شه‌قامی مخمور نزیك قوتابخانه‌ی (خدر سواره‌)

ژماره‌ی مۆبایل(٠٧٥٠٤٤٦٣٠٢٧ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

 سنووری شاره‌وانی شه‌ش

١- مه‌یدانی ئاژه‌لان

٢- گه‌ره‌كی كوردستان / نزیك بازاری سیم

٣- گه‌ره‌كی كرێكاران / به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی وه‌لی دیوانه‌

٤- گه‌ره‌كی نه‌ورۆز ستی / نزیك نوسینگه‌كانی خانووبه‌ره‌

٥- گه‌ره‌كی به‌هاری نوێ / نزیك قوتابخانه‌ی بێشه‌

ژماره‌ی مۆبایل (٠٧٥٠٣٥١٠٧١٠ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠

PUKmedia بیلال بارزان /هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket