}

په‌روه‌رده‌ چه‌ند رێنماییه‌كی نوێی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان ده‌رده‌كات

کوردستان 03:23 PM - 2021-07-18

.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رێنمایی نوێ له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان بۆ خوێندگارانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی ده‌رده‌كات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چۆنێتی په‌نجه‌مۆركردنی خوێندكاران له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی "سۆما" ی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان.

رێنماییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م: له‌كاتی په‌نجه‌مۆركردن له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی سۆما خوێندكار ده‌بێت، په‌نجه‌ گه‌وره‌ی چه‌پی به‌كاربهێنێت و نابێت په‌نجه‌كانی تری به‌كاربهێنرێت و په‌نجه‌مۆریش له‌شوێنی تایبه‌تی په‌ره‌ی سۆمادا ده‌كرێت.

دووه‌م : له‌كاتی هه‌بوونی گرفتێك له‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌ی خوێندكاردا ده‌توانێت په‌نجه‌كانی تری به‌كاربهێنێت به‌و مه‌رجه‌ی ده‌بێت له‌ هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كاندا په‌ره‌ی سۆما به‌و په‌نجه‌یه‌ مۆربكات.

سێیه‌م: تابكرێت ده‌بێت په‌نجه‌مۆره‌كه‌ حبری زۆرنه‌بێ، له‌ كاتی په‌نجه‌مۆركردندا.

PUKmedia وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم  

45544575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو