}

مه‌ترسی داڕمانی شه‌قبوونی زه‌وییه‌كه‌ی قه‌زای سۆران هه‌یه‌

کوردستان 01:49 PM - 2021-07-18

.

به‌هۆی قڵیشان و شه‌ق بوونی كه‌مه‌ربه‌ندی سۆران باپشتیان، مه‌ترسی ڕوخان و زیانی مرۆیی و ماددی زۆری لێ ده‌كرێت.

بۆماوه‌ی زیاتر له‌ دوومانگه‌ شه‌ق بوونی كه‌مه‌ربه‌ندی سۆران باپشتیان به‌درێژایی یه‌ك كیلۆمه‌تر زیاتر ده‌بێت، شاره‌زایانی جیۆلۆجی ده‌ڵێن ڕوداوه‌ سروشتیه‌كانی وه‌ك لافاو و ووشكه‌ ساڵی و بومه‌له‌رزه‌ هۆكاری ڕوودانی ئه‌م جۆره‌ ڕوداوانه‌ن، به‌داڕمانی ئه‌و كه‌مه‌ربه‌نده‌ زیانێكی گه‌وره‌ی مرۆی و ماددی زۆر به‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌وێت، چونكه‌ ڕێگای سه‌ره‌كه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ولێر و ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌ و ڕێگای هاتوچۆی هه‌رسێ قه‌زای سۆران چۆمان ڕواندز به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

خوسره‌ت سادق لێپرسراوی چاكردنه‌وه‌ و پاراستنی  ڕێگاوبانی سۆران بۆ PUKmedia ده‌ڵێت، مانگی 4ی ئه‌مساڵ ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ كه‌مه‌ربه‌ندی سۆران باپشتیان شه‌قبووه‌ هه‌ر زوو سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كردوو رووپێویمان بۆكرد.

وتیشی: له‌ئێستادا سێ پێشنیار به‌سێ ده‌رخسته‌وه‌ به‌رزمانكردۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌به‌تونێڵ به‌ به‌رزی 5 مه‌ترو به‌رینی 8 مه‌تر یان بكرێت شێوه‌ی قه‌ده‌مه‌ یان ئه‌و شه‌قبوونه‌ لاببرێت و پێشنیاری یه‌كه‌مان به‌هۆی زۆر تێچونی پاره‌كه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و له‌ ئێستادا هه‌وڵده‌درێت شوێنی شه‌قبوونه‌كه‌ لاببرێت.


PUKmedia ھاوار عه‌باس / سۆران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو