}

هه‌فته‌بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌خرێته‌وه‌ گه‌ڕ

ئابوری 01:37 PM - 2021-07-18

.

ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌فته‌بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ جوتیاران له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن له‌ هه‌رچوار وه‌رزی ساڵدا بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان سودی لێببینن.

فریاد نه‌جمه‌ندین لێپسراوی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:له‌ چوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌  چه‌ترێك بۆ هه‌فته‌بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بودجه‌ی (٤٥،٠٠٠)چل و پێنچ هه‌زار دۆلار، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی (IOM)دروستكرا.

وتیشی: مه‌به‌ست له‌ دروستكردنی ئه‌م چه‌تره‌ ئه‌وه‌یه‌ جوتیاران بتوانن سود له‌و هه‌فته‌بازاڕه‌ ببینن بۆ ساخ كردنه‌وه‌ی به‌روبومه‌كانیان له‌هه‌رچواروه‌رزه‌ی ساڵ ، له‌ پێشوتر ده‌توانرا ته‌نها له‌ یه‌ك وه‌رز سودی لێ ببینرێت.


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان / هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket