}

جیهان.. دواین ئاماری گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی لافاوه‌

جیهان 12:36 PM - 2021-07-18

.

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ھۆی بارانی به‌خوڕو لافاوه‌وه‌ له‌چه‌ند وڵاتێك بۆ نزیكه‌ی 180 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی دوایین ئامار ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ 141 كه‌س و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بێ ماڵ و بێسه‌روشوێنن، لافاو و با و باران بووه‌ هۆی بچڕاندنی په‌یوه‌ندی و ته‌زووی كاره‌با له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی ئه‌ڵمانیا و زۆرێك له‌ گوندو ناوچه‌كانی هه‌ردوو ویلایه‌تی نۆرد و راین ویستڤالیا له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ته‌واوه‌تی وێران بوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و ماڵه‌كانیان خاپوور بوون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌لجیكیا رایانگه‌یاند، به‌ھۆی لافاوه‌وه‌ 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 103 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
له‌ توركیاش له‌ پارێزگای رایز، له‌ باكووری رۆژھه‌ڵات، به‌ھۆی لافاوه‌وه‌ 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 2 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.

هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران له‌ هه‌رێمی باكووری هۆڵه‌ندا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌وه‌ فه‌رمانیان كرد به‌ هه‌زاران خه‌ڵكی ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
وڵاتانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و لۆكسمبۆرگ و سویسرایش به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانی زۆریان پێگه‌ییشتووه‌.

له‌ رۆژھه‌ڵاتی كوردستانیش لافاو له‌ پارێزگاكانی سنه‌ و ورمێ زیانی ماددی ھه‌بووه‌ و له‌ ئێرانیش به‌گشتی لافاو ته‌نی له‌ 8 پارێزگای ئێران هه‌ڵچنیوه‌ و له‌ ئاكامدا له‌ پارێزگای كرمان 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 2 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن و ته‌زووی كاره‌با له‌ چه‌ند ناوچه‌ و گوندێكی ئه‌و پارێزگایه‌ پچڕاوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو