}

خورماتوو.. له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا شه‌ش كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان 12:35 PM - 2021-07-18

.

له‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك – به‌غدا به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لی فه‌لاح به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای خورماتوو به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18-7-2021 له‌ سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك – به‌غدا نزیك ناحیه‌ی سلێمان به‌گ له‌ باشووری قه‌زای خورماتوو ئۆتۆمبێڵێكی جۆری GMCبه‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ بارهه‌ڵگرێكدا.

وتیشی: له‌ ئه‌ندامدا چوار سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوانی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی شاری به‌غدان.

PUKmedia  عه‌داله‌ت میعاد- خورماتوو  

5555.jpg

4343.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو