وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چه‌ند مه‌رجێك بۆ قوربانیكردنی ئاژه‌ڵ داده‌نێت
کوردستان 11:42 AM - 2021-07-18.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ستPUKmedia که‌وتووه، چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ به‌رچاوڕوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت قوربانی بكه‌ن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی ده‌ركردووه و ڕایگه‌یاندووه ده‌بێت ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه سه‌رده‌بڕێت ده‌بێت ته‌ندروست بێت و ئاژه‌ڵه‌كه له كوشتارگا سه‌رببڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ به‌رچاو روونی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خوازیاری قوربانی كردنن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه، به‌تایبه‌تی دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون(الحمی النزفیه) له عێراق.
به‌ڕێزان .....له‌به‌ر هه‌بوونی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون له‌عێراق ،هه‌رچه‌نده تا ئێستا له كوردستان ئه‌م حاڵه‌ته به‌دی نه‌كراوه ،له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كه و سه‌لامه‌تی ئێوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ،وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو /ب.گ. سامانی ئاژه‌ڵ و فێترنه‌ری به‌پێویستی ده‌زانێت كه ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه بۆ به‌رچاو روونی زیاتری به‌ڕێزتان بلاو بكاته‌وه :
یه‌كه‌م/ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی سه‌رده‌بڕدرێت ده‌بێت ته‌ندروست بێت و قڕنه‌وگه‌نه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت.
دووه‌م/ئاژه‌ڵی قوربانی له كوشتارگه سه‌رده‌بڕدرێت ،تاكو پشكنینی پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕینی بۆ بكرێت و دڵنیابین له ته‌ندروستی گۆشته‌كه.
سێیه‌م/گۆشتی قوربانی له ناو كیسی شه‌فاف دابه‌ش بكرێت و ده‌بێت كیسه‌كه خاوێن و نوێ بێت .
چواره‌م/سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له ناو ماڵ و كۆڵان هۆكارێكه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و پیس بوونی ژینگه ،هه‌روه‌ك دیارده‌یه‌كی ناشارستانیه، به‌تایبه‌تی له ئێستادا كه چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی خوێن به‌ربوون (الحمی النزفیه)له عێراقدا تۆمار كراوه.
پێنجه‌م/له‌كاتی وه‌رگرتنی گۆشتی قوربانی ڕاسته‌وخۆ به‌كاری مه‌هێنه و بیست چوار كاتژمێر له ساردكه‌ره‌وه‌ی بهێڵه‌وه.
شه‌شه‌م/له‌كاتی ده‌ستكاری كردنی گۆشت و لاشه‌ی ئاژه‌ڵ ده‌ستكێش به‌كار بهێنه.
حه‌وته‌م/ئه‌گه‌ر گومانت له گۆشتی ئاژه‌ڵی قوربانی هه‌بوو په‌یوه‌ندی به لێژنه‌كانه‌وه بكه.
له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ئێوه هیوادارین كه سه‌رباری رێنماییه ئاینیه‌كان ئه‌م رێنمایانه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ن ،خێری هه‌موولایه‌ك قبول بێت، ٳن شاءالله.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25