فه‌رمانگه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان پێشوازی له‌بڕیاره‌كه‌ی به‌لجیكا ده‌كات
جینۆساید 06:35 PM - 2021-07-17.
ده‌زگای شه‌هیدانی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی كاروبار‌و پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ته‌مووزی 2021، پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا كرد كه تێیدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه رێكخراوی تیرۆرستی داعش تاوانی كۆمه‌ڵكوژییان ده‌رهه‌ق به‌كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامداوه.
په‌رله‌مانی به‌لجیكا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 15ی ته‌مووزی 2021 به‌كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، ده‌نگی به‌بڕیارێك دا‌و دانی به‌وه‌دا ناو كه تیرۆرستانی داعش تاوانی كۆمه‌ڵكوژییان له‌دژی پێكهاته‌ی كوردانی ئێزیدی له‌عیراق ئه‌نجامداوه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌لجیكا لهدانیشتنێكیدا كه 139 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی بوبوون، به‌كۆی ده‌نگی هه‌ر 139 په‌رله‌مانتاره ئاماده‌بووه‌كان، بڕیاره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد‌و دا‌واشیان له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌لجیكا كردووه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه بدۆزرێنه‌وه‌و سزا بدرێن و پشتیوانیش له‌هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن كه به‌م ئاراسته‌یه بێت.
به‌گوێره‌ی ده‌قی بڕیاره‌كه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌لجیكا سه‌ركۆنه‌ی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزیدی له‌ساڵی 2014دا ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌عیراق و سوریا ئه‌نجامدران و له‌گه‌ڵیشیدا دان ده‌نێن به‌و تاوانانه‌دا.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه، زه‌رغام كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی كاروبار‌و پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ده‌زگای شه‌هیدانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: پێشتریش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی فیدڕاڵی پشتیوانی‌یان له‌دۆسیه‌ی پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان كردووه‌و یاسایه‌كیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركرد به‌ناوی (یاسای رزگاربوان و كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی ئێزدییه‌كان)، روونیشی ده‌كاته‌وه كه نوێنه‌ران و حكومه‌تی فیدڕاڵی هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیان له‌به‌رامبه‌ر قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزیدی نه‌بووه.
راشیگه‌یاند: پرسی ئێزیدییه‌كان هه‌ر زوو به‌نێوده‌وڵه‌تی كرا، پێشوازیش له‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌لجیكا ده‌كه‌ین بۆ راوه‌دوونان و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه، به‌هه‌ق تاوانی كۆمه‌ڵكوژین و تاوانن دژ به‌سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
به‌وه‌ش په‌رله‌مانی به‌لجیكا چووه پاڵ په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی (كه‌نه‌داو ئه‌رمینیاو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا) كه پێشتر دانیان به‌وه‌دا نابوو كه ئه‌و تاوانانه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌رهه‌ق به‌كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامیداون، كۆمهڵكوژیین.
له ساڵی 2017شدا، ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا، پشتڕاستی كردبوه‌وه كه رێكخراوی تیرۆستی داعش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا،
به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی بوون له‌ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی پێكهاته‌كانی ئیزیدی و مه‌سیحی و شیعه‌كان.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌زاران ژن و كچی ئێزیدیی له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه رفێندراون و رووبه‌ڕووی كاری قێزه‌ونی مه‌ترسیدار بوونه‌وه، وه‌ك ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان و لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌و به‌كۆیله كردنیان.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاد له 6400 ژن و پیاوی ئێزدیی له‌لایه‌ن تیرۆستانی داعشه‌وه رفێندراون، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها نیوه‌یان توانیویانه رابكه‌ن و رزگاریان ببێت، تا ئێستاش ژماره‌یه‌كیان چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌لجیكا له‌بڕیاره‌كه‌یدا داوای له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی وڵاته‌كه‌ی كردووه پشتیوانی له‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بكات كه ده‌خرێنه‌گه‌ڕ له‌پێناو رزگاركردنی ئه‌و ژن و كچ و مناڵه ئێزدییانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا تیرۆرستانی داعش ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون و لای خۆی گلی داونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ده‌قی بڕیارنامه‌كه، داوا له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌لجیكا كراوه هه‌ڵمه‌تێكی چالاك له‌ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بدات له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێك ده‌ربكات، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، ئه‌م تاوانانه‌ی تیرۆستان ره‌وانه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28