}

بڕیاره‌ به‌لجیكا كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان به‌جینۆساید بناسێنێت

جینۆساید‌‌ 03:25 PM - 2021-07-15

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی به‌لجیكا به‌ ره‌سمی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان به‌ جینۆساید بناسێنێت.

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان ڕێكخست و دواتر ره‌شنووسی پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردوه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 15-7-2021، له‌ په‌رله‌مانی به‌لجیكا ده‌نگی له‌ سه‌ر بدرێت و كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان به‌جینۆساید بناسێنێت، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی ئێزیدی بكات.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانی به‌ جینۆساید ناساند، به‌وه‌ش هۆڵه‌ندا  له‌پاڵ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پابه‌ندبوو به‌هه‌وڵه‌كانی سزادانی چه‌كدارانی داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئێزیدییه‌كان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو