}

وڵاتێك ڕ‌ه‌شپۆش ده‌بێت

ی.ن.ک‌‌ 12:17 PM - 2021-07-14

.

له‌ سی و هه‌شت هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌مان جه‌مال تاهیر (١٩٤٣-١٩٨٣)، وه‌ك پاڵه‌وانی زیندان و ڕ‌ۆشنبیرێك یادی به‌رز ڕ‌اده‌گیرێت.
مامۆستا سه‌ركه‌وت، ناوی نهێنی و دووه‌می شه‌هید جه‌مال تاهیر بوو له‌ ڕ‌ێكخستنه‌ نهێنییه‌كاندا. كار و چالاكییه‌ سیاسییه‌كانی بوو به‌  به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌  پته‌وكردنی خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ دژی ڕ‌ژێمی به‌عس و هه‌روه‌ها هه‌وێنێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد.  شه‌هید جه‌مال تاهیر له‌ ساڵی ١٩٤٣ له‌ سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و هه‌ر له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی ته‌واو كردووه‌ و بووه‌ به‌ مامۆستا له‌ ساڵی ١٩٦٤.

له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێایه‌تییه‌كی سیاسیی چالاك و په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باشی هه‌بووه‌، هه‌ر زوو بوو به‌ ئه‌ندام له‌ ڕ‌یزه‌كانی (یه‌كێتیی قوتابییانی كوردستان) و (پارتی دیموكراتی كوردستان) و به‌ كه‌سێكی له‌خۆبردوو و ڕ‌ۆشنبیر ناوی ده‌ركردووه‌. له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكاندا بووه‌ به‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی و دواتریش ئه‌ركی  لێپرسراوی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی پێ سپێردراوه‌.

هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێكی پێشكه‌وتووخواز و لیبراڵ بووه‌، له‌ ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی كرد به‌ ڕ‌یزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه‌ كه‌ ئه‌ركی ڕ‌ێكخراوه‌یی بریتیبووه‌ له‌ ڕ‌ێكخستن له‌ نێوان ئه‌ندامانی و ڕ‌ێكخراوه‌كانی تری ناو ڕ‌ێكخستنه‌كه‌وه‌. له‌ ساڵی ١٩٧٥دا، به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه‌ له‌ درێژه‌پێدان و پته‌وكردنی ڕ‌ێكخستنه‌كان له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ به‌رهه‌ڵستی كورد دژی دڕ‌نده‌یی و سته‌می ڕ‌ژێمی به‌عس له‌ كوردستانی عێراقدا.

شه‌هید جه‌مال تاهیر ئه‌ركی به‌ڕ‌ێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕ‌ێكخستنه‌ نهێنییه‌كانی ناوشاری گرته‌ ئه‌ستۆ و شان به‌ شانی ئه‌مه‌ش سه‌رپه‌رشتی كار و چالاكی مه‌فره‌زه‌ نهێنییه‌كانی ناو شاری ده‌ركرد كه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دران له‌ سلێمانی. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ چالاكی سیاسیی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ نهێنییه‌كانی ناو یه‌كێتیی هه‌بوو كه‌وته‌ به‌ر شاڵاوی گرتن له‌ لایه‌ن ڕ‌ژێمی به‌عسه‌وه‌. له‌ ساڵی ١٩٧٩ و بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ لایه‌ن ئه‌منی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا و ئه‌شكه‌نجه‌ درا به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچی نه‌دركاند له‌ هه‌مان ساڵدا ئازادكرا. بۆ جاری دووه‌م و له‌ ساڵی ١٩٨١ دا ده‌ستگیركرایه‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ هه‌موو ته‌كنیك و ڕ‌ێگایه‌كی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌سه‌ر تاقیكرایه‌وه‌ تا نهێنییه‌كانی ڕ‌ێكخستنه‌كان بدركێنێت به‌ڵام بێسوود بوو. ئه‌وه‌بوو دوای ساڵێك له‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانی كردن به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و له‌ ساڵی ١٩٨٢ ئازاد ده‌كرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ نازناوی "پاڵه‌وانی زیندان" ی پێده‌به‌خشرێت وه‌ك ڕ‌ێزلێنانێك له‌ ئه‌و به‌رگه‌گرتن و ئازایه‌تییه‌ی كه‌ له‌ ئاست توندووتیژی دڕ‌ندانه‌، جیاكردنه‌وه‌، ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی چه‌شتویه‌تی له‌وماوه‌یه‌ی كه‌ له‌ زیندان به‌سه‌ریبردووه‌.

له‌ كاتی به‌ستینی دووه‌م كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌ و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی-دا، شه‌هید جه‌مال تاهیر به‌ نهێنی له‌ شاخ به‌شداری كرد تێێدا و له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌ ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا. له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی، بڕ‌یاریدا له‌ شآخ بمێنێته‌وه‌ و ببێته‌ پێشمه‌رگه‌ تا ده‌ست به‌ قۆناغێكی تازه‌ی به‌ره‌نگاری بكات و باشتر خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانی و ڕ‌ێكخستنه‌كان بنیاتبنێته‌وه‌ له‌ژێر چه‌تری "زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌باتی شۆڕ‌شی كوردایه‌تی."  پاشان هه‌ڵبژێردرا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕ‌ێكخستن.  

به‌داخه‌وه‌، له‌ ١٤ی ته‌موزی ١٩٨٣ له‌ بۆسه‌یه‌كدا له‌سه‌ر رێگای بالیسان به‌ ڕ‌ووداوی هاتوچۆ شه‌هید كرا له‌ كاتێكدا كه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌كاندا به‌رێكه‌وتبوو و بۆ هه‌میشه‌ برینێكی قووڵی له‌ دڵی هاوڕ‌ێ و دۆستان و ئه‌زیزانیدا چه‌سپاند و بووه‌ پاڵه‌وانێكی هاوشێوه‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان بۆ یه‌كێتیی نیستیمانیی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان. هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ شه‌هید بوونی ڕ‌ایگه‌یاند كه‌ پڕ‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی مامۆستا جه‌مال زۆر ئه‌سته‌مه‌ و به‌ قاره‌مانی زیندان ناوی هێنا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو