}

فراكسیۆنی یه‌كێتی سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ناسرییه‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:02 PM - 2021-07-13

.

به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لحوسێن له‌ ناسرییه‌ له‌ پارێزگای زیقار كه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی و برینداری لێكه‌وته‌وه‌، فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌یامێكی ئاڕاسته‌ كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یتی:

په‌یامی ماته‌مینی فراكسیۆنی یه‌كێتیی به‌بۆنه‌ی كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حسین له‌ ناسریه‌

زۆر به‌داخه‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو ئاگر له‌نه‌خۆشخانه‌ی حسین له‌پارێزگای ناسریه‌ كه‌وته‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا به‌ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو بریندار بوون.

ئێمه‌ له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی وێرای ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ خێزان و كه‌سوكاری قوربانیان و ته‌واوی خه‌ڵكی پارێزگای ناسریه‌، له‌هه‌مانكاتدا پێمان وایه‌ كه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (ئیبن خه‌تیب ) له‌به‌غداد ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌مساردی له‌كه‌رتی ته‌ندروستی و لاوازی و كه‌مته‌رخه‌می  له‌سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری و خراپ به‌رێوه‌بردنی دام و ده‌زگاكانی  ده‌وڵه‌ت و گه‌نده‌ڵی  به‌شیوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت پێداچوونه‌وه‌ به‌ ته‌واوی سیسته‌می ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان بكات و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌به‌هۆی لاوازی و خه‌مساردی به‌رێوه‌بردنه‌وه‌ له‌پشتی ئه‌م رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌ بوون لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و راپێچی دادگایان بكات

له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین كه‌ كۆچكردووان به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و شیفای خێرا بۆ برینداران بنێرێت

فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

٢٠٢١/٧/١٣

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket