riklam

لاهور شێخ جەنگی پێشوازی لەحەیدەر عەبادی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 03:18 PM - 2021-07-12
.

.

هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی و حەیدەر عەبادی جەختیان لە مامەڵەكردنێكی حەكیمانە كردەوە لەسەر ئەو پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەكیانەی كە ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان و یەكێتیی بووەتەوە

ئەمڕۆ ١٢ـی ٧ـی ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە شاری سلێمانی پێشوازی كرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عیراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر.

لە دیدارێكدا كە هەر یەك لە رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی و ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا دەربارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی جەختیكردەوە لەسەر پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵی سەرجەم لایەنە كوردستانی و عیراقییەكان و گرتنەبەری دیالۆگی جدی بە ئامانجی گەیشتن بە دیدی هاوبەش بۆ چارەسەری ڕاستەقینەی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و هێنانەدی یەكڕیزیی نیشتیمانی لەسەر كۆی مەسەلە هەستیار و چارەنووسسازەكان كە وڵات لە هەموو كێشە و دووبەرەكی و پەرت بوونێك دەپارێزێت و ئارامی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ هاووڵاتیانی عیراق و كوردستان دەهێنێتەدی.

لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر مامەڵەكردنێكی حەكیمانە لەسەر ئەو پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەكیانەی كە ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان و یەكێتیی بووەتەوە، لەو ڕووەوە هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی سوپاسی پشتیوانی و هەڵوێستە واقیعییەكانی حەیدەر عەبادی كرد و دڵنیایی دایە كە پاراستنی یەكێتیی لای ئێمە لە ڕیزی پێشەوەیە.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا باس لە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ كرا، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: وەك هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵوێستی حزبەكەم دووپات دەكەمەوە بۆ بەردەوامیی گفتوگۆكان و پەنابردنە بەر دەستوور و پابەندبوونی هەردوولا بە ڕێككەوتنەكانی نێوانیان و لە پێناو چارەسەركردنی ریشەیی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و مووچەی مووچەخۆران.

لە كۆتایی دیدارەكەدا باس لەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كرا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەگرنگزانرا بۆ سەركەوتنی پرۆسەكەو ئەنجامدانی چاكسازیی و گۆڕانكاریی لە وڵاتدا.

PUKmedia نوسینگەی رۆژنامەوانیی لاهور شێخ جەنگی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket