riklam

لاهور شێخ جه‌نگی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ سه‌ڵاح دیلمانی ده‌كات

پرسەنامە 09:10 PM - 2021-07-10
.

.

بۆ كۆچی دوایی مام حاجی ئیبراهیمی دیلمانی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی سنووری باڵه‌كایه‌تی و تێكۆشه‌ری دێرین و باوكی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ سه‌ڵاح دیلمانی، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و خانه‌واده‌ی كۆچكردووكردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


به‌ناوی په‌روه‌ردگاری مه‌زن
‏‎به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ و خانه‌واده‌ی مام حاجی ئیبراهیمی دیلمانی
‏‎به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ( مام حاجی ئیبراهیمی دیلمانی) كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی سنووری باڵه‌كایه‌تی و  تێكۆشه‌ری دێرین و باوكی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ سه‌ڵاح دیلمانیم پێگه‌یشت، بۆ ئه‌م كۆسته‌ هاوبه‌شی خه‌متانین، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی ماته‌مینی خۆم ئاڕاسته‌ی خێزان و خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م، له‌ ڕێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ یه‌ك به‌ یه‌كی دۆست و هاوڕێیان و خزمانی كۆچكردوو ده‌كه‌م،  ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن ده‌پاڕێیینه‌وه‌ گیانی ( مام حاجی ئیبراهیمی دیلمان )به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووریی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.


‏‎ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیـه‌ راجــعــون


‏‎لاهور شێخ جه‌نگی
‏‎هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket