riklam

خورماتوو..یەکێتی بەدواداچون بۆ کێشەکان دەکات

ی.ن.ک‌‌ 10:49 AM - 2021-07-10
.

.

لە سنوری خورماتوو بڕیاری چەند پرۆژەیەکی گرنگ وەرگیرا،و گرنگترین ئەو پرۆژانەش قیرتاوکردنی جادەکانی گەڕەکی رزگاری و دوو سایدی گەڕەکی کۆماری و ڕێگای نێوان قەزای خورماتوو و خدر وەلی.

لەو بارەیەوە شەلال عەبدول لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی مەڵبەندی 16 ی ڕێکخستنی حەمرین بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: بە هەوڵی دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیڕاق و لە سەر راسپاردەی مەلا کەریم شکور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند وەفدێکی مەڵبەندی 16ی رێکخستنی حەمرین کە پێکهاتبوون لە بەرێزان مەلا حەسەن گەرمیانی جێگری مەڵبەند و شەلال عەبدول و دکتۆر کامیل لێپرسراو و ئەندامی بەشی پەیوەندیەکان مەڵبەندی حەمرین و زانیار رەشاد لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی حەمرین و پشتیوان مەحمەد کادری پێشکەوتو سەردانی پارێزگای تکریت یان کرد بە مەبەستی جێبەجێکردن و ڕایی کردنی چەند ئیش و کارێکی قەزای خورماتوو.

وتیشی: لەو سەردانەدا چاویان بە کاربەدەستانی حکومەتی تکریت کەوت لە پارێزگار و بەڕێوبەرایەتی پەروەدە و کارەبا و بڕیاری چەند پرۆژەیەکی گرنگ وەرگیرا،و گرنگترین ئەو پرۆژانەش قیرتاوکردنی جادەکانی گەڕەکی رزگاری و دوو سایدی گەڕەکی کۆماری و ڕێگای نێوان قەزای خورماتوو و خدر وەلی کە تەواوی ڕێگاکە بە دوو قۆناغ کاری تێدا دەکرێت.

PUKmedia عەدالەت میعاد

photo_2021-07-10_10-38-56 (2).jpg

photo_2021-07-10_10-38-56.jpg

photo_2021-07-10_10-38-57.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket