riklam

کانەبەردەکانی پێنجوێن نیگەرانی لێدەکەوێتەوە

ریپۆرتاژ‌ 01:32 PM - 2021-07-09
.

.

کارکردان لە کانە بەردەكانی ناوجەرگەی سروشت لە قەزای پینجوێن، هۆكارێكن بۆ تێكدانی ژینگە و لەناوبردنی دارستانەكان ئەو سنورەیە ئەمەش دەبێتە هۆی گلەی و بێزاری لای هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە.

 ڕێبوار کەمال سەرۆکی ڕیکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: تەنها لە سنووری قەزای پێنجوێن (20) كانە بەرد ئێستا کار دەکەن و پێشتریش زیاد لە (60) كان كاری تێداكراوە، لە دوای سووتان (هەڵکەند و دەرهێنان) بۆ مەبەستە جیاوازەکان پلەی دووەم و بڕینی دارستانەکان پلەی سێهەمی لە وێراکردنی سروشت و ژینگەدا هەیە.

وەک (ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە) لە (2019/6/10) نووسراومان داوەتە (داواكاری گشتی پێنجوێن) و دواتر یاداشت و نووسراومان ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە  لەوانە: (فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، وەزارەتی كشتوكاڵ، دەستەی ژینگە، لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەڕلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، قائیمقامیەتیی قەزای پێنجوێن) کردووە. تێیدا داوای ڕاگرتن و سنوورداركردنی کار کردنی کانە بەردەکانمان لە پێناو پاراستنی (دارستان و ژینگە) کردووە.
بەڵام ، تا ئێستا وەك پێویست و لە پێناو بەر گرتن بە وێرانکاریی كارێکی وەها  نەكراوە، مایەی دڵخۆشی بێ.

 وتیشی : چەند خاڵێك لەسەر شێوازی مۆڵەت و كاری كانەبەردەكان جێگای پرسیار و هەڵوێستە لەسەر كردنە ئەوانیش :

١- بەپێی یاسای ژمارە(10)ساڵی (2012)مادەی (3) لە یاسای (دارستان)هاتووە، پێویستە كانە بەردەکان مۆڵەتی   (وەزارەتی كشتوكاڵ)ــیان هەبێت و ئەوان مۆڵەتیان پێ بدەن، نەك لەلایەن فەرمانگە و یەكەی ئیداریی و وەزارەتێكی دیكە مۆڵەت وەربگرن.

 ئاماژەی بەوەشکرد:- لەو ڕوانگەیەوە كانە بەردەكانی ئەم سنوورە مۆڵەتی وەزارەتی كشتووكاڵیان نیە ! ئەم یاسایەش لەپاش ئەو یاسا و ڕێنماییانە دەرچووە، كە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان لە ئێستادا كاری پێدەكات.

photo_2021-07-08_16-04-48.jpg


 زیاتر وتیشی:  هەموو کانە بەردەکان لە سنووری دارستانن و هەندێکیشیان لەناوجەرگەی دارستانی چڕ مۆڵەتیان پێدراوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی لە ناوبردنی هەزاران درەخت و  تێكدانی ژینگە، وەك كانەبەردی گوندەکانی (هەنگەژاڵ  و هاربڕ و مڕان و بیستان و سیاگوێز).

ئەوەشی وت: سنوور و ناوچەی كاریان بۆ دیاری ناكرێت  وەك ئەو وێرانكارییەی لە گوندی بێستان ئەنجامیان دابوو، هەندێك جار دەیان دۆنم دەكەنە وێرانە، لە كاتێكدا ئەوان مۆڵەتی نیو(دۆنم) یان پێدەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو :-  ڕەچاوی نزیكی لە شوێنی نیشتەجێبوون و كانیاو و شوێنی پیرۆز و گەشتیاریی ناكرێت٫  و یاسا و ڕێنماییەكانیان لەسەر جێبەجێ نەكراوە وەک ،نزیكیی کار کردنی كانەبەردی گەڕەكی (كانی گۆیژ- پێنجوێن)، كانەكە تەنها(120)م لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانەوە دوورە، هەروەها ئامێرەكەیان(دەقاق) پلەی پێوانەی دەنگیی لەناو ماڵەكاندا (74)پلەی (دیسبڵە)، ئەمەیش ڕێ پێنەدراوە و مەترسیدارە لە سەر تەندروستی هاوڵاتیان .

زیاتر وتیشی: نزیكی كانە بەردی گوندی (سووراو)لە ناحیەی (گەرمك)، لە کاتی کارکردن تەقەمەنییان بەکار هێناوە، ئەمەیش مەترسی و دڵە ڕاوكێی بۆ گووندنشینان و جوتیاران درووست كردووە، بەم هۆكارە ساڵی ڕابردوو گوندنشینێك بریندار بووە، بەڵام نەگەیەنراوە بە دادگا و بە ڕێكەوتنی كۆمەڵایەتی چارەسەر كراوە.
   
ئەوەشی خستەڕوو: نزیكی كانە بەردی گوندی سیاگوێز لە كانیاو و مەزارگەوە، كە تەنها لەم گوندە (شەش) كانەبەرد لەكاردان و بە وتەی گوندنشینێک:"بە تەواوی بوونەتە هۆی لە ناوچوونی سروشت و ژینگەی گوندەكەیان. جگە لەوەی بوونەتە بارگرانی هاتووچۆ و دروست کردنی تەپوتۆز و بێزار کردنی گوندنشینان، بەهۆی قوورسی بارهەڵگرەکانەوە زۆربەی جادەکان تێکچوون و هەندێک جار مەترسی ڕووداوی هاتووچۆش دروست دەکەن، چونکە زیاد لە کێشی بارهەڵگرەکان بەرد بار دەکەن،

photo_2021-07-08_16-05-13.jpg


 جێ ئاماژەیە: هەندێك لە كانەكان هیچ مۆڵەتێکیان نەبێت٫ ئەمانە و دەیان گرفتی دیكەی كانەكان وا دەكات، داوا بكەین كاری كانە بەردەكان ڕابگیرێن، تا بە پێی یاسا مۆڵەتی وەزارەتی كشتوكاڵ بە لەبەرچاوگرتنی پاراستنی دارستانەكان و سروشت و ژینگە وەردەگرن، پێویستە كار بۆ ئەوە بكرێت فەرمانگەی ژینگە ئەندامی لە كۆنووسی مۆڵەتی كانەبەردەكان هەبێت، تا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ڕەهەندەكانی ژینگە بكرێت.

جەزا عەبدوڵا قادر ئەنجومەنی گوندی سیاگویز بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لای خۆمان چەندین جار نوسراومان  بەرزکردۆتەوە بەڵام بەڵینی بێ کردار بووە تائێستە بەگوێمان نەکراوە  جێبەجێ نەکراوە وتیشی :- ئەم کانەبەردانە بوونەتە هۆی گرفت و کێشەی جۆراو جۆر بۆ خەڵکی ئەو گوندانە ، ئەویش خراپ بوونی ڕێگا وبانەکان  ناشرین کردن وسیمای دارستان و ژینگەی ناوچەکە . دوکەڵی پیس دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی ڕەبۆو تەنەگەنەفەسی کیشەی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە، وە بووەتە هۆی ترس و دڵڕاوکێش  بە بۆنەی ئەو ئامیرانەی لەوی کاردەکەن دەنگیان بەرزە وبیزارکەرە، بووەتە هۆی ویران کردن و خراپ بوونی چەندین کانی و کارێزی ناوچەکە  کە زیان بە باڵندە کیووییەکانی ئەو سنورە دەگەینێت .

زیاتر وتیشی: لە سنوری گوندی سیاگوێز 7کانە بەردی تێدایە ئیشی تێدا دەکرێت  لەئیستایە ، هیوادارم شوێنێکی گونجاو بدۆزرێتەوە ببرینە دەرەوەی  قەزاکە نەک نزیک لەناو ماڵاندا کار بکەن .

غەریب عەلی عەبدوڵا بەڕێوبەری ناحیەی گەرمک بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەو کارگانە بەپێی یاسا کاردەکەن لەو شوێنانە مۆلەتییان پێ دراوە مۆڵەتی ساڵانە .

وتیشی :  بەپێی  یاسایی وەبەرهێنان و کانزانکان ئەو کانە بەردانە کاردەکەن .

ئەوەشیخستەروو: ناحیەی گەرمک 13 کانە بەردی تێدایە کارکردن تێدا بەردەوامە

ئاماژەی بەوەشکرد: هەر کۆمپانیایک لەوی کاردەکەن پێمان وتوون  کەوا ڕێنمایەیە ژینگەیەکان جێبەجێ نەکەن زیان بە دارستان و ژینگەی گوندەکان بگەینێت  سزا ئەدرێن .

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان/شارەزوور

photo_2021-07-08_16-05-06.jpg

photo_2021-07-08_16-05-19.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket