riklam

قەڵغانی رێزلێنان دەبەخشرێتە د.عومەر شێخمووس

ی.ن.ک‌‌ 08:21 PM - 2021-07-08
.

.

لەڕێورەسمێكی شایستەدا كە ئەمڕۆ پێنج شەممە (8/7/2021) لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو، مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان قەڵغانی رێزلێنانی بەخشییە دکتۆر عومەر شێخمووس، نووسەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەكەدا كە هەڤاڵانی لێپرسراوی بۆردەكان و ئەندامانی مەكتەب و ئەنجومەنی مەكتەب وكادیر وكارمەندانی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەی بوون، دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان، باسی لە ڕۆڵ وئەرك و گرنگی خەبات و تێكوشانی دكتۆر عومەر شێخمووس و سەرجەم ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، بە ڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال، ووتی: سەركردایەتی یەكێتیی درێژەپێدەری خەباتی دەستەی دامەزرێنەر وسەرجەم تێكوشەرانی خەباتی رزگاری گەلەكەمان دەبن، لەپێناو بەدێهێنانی ئامانجە ڕەواكان وچارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان و گرفت و قەیرانەكانی خەڵكی كوردستان.  

لەلایەن خۆیەوە دکتۆر عومەر شێخمووس ووتەیەكی پێشكەشكرد و سوپاسی لێپرسراو و هەڤاڵانی مەكتەبی پەیوەندیەكانی كرد، و تیشكی خستە سەر قوناغە جیاجیاكانی خەباتی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان وشێواز و جۆری پەیوەندییەكان لەسەرەتای دروستبوونیەوە تا ئازادكردنی كوردستان و عیراق،  ڕایگەیاند: یەكێتیی توانیویەتی چ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و چ لەسەر ئاستی ناوچەكە ڕۆل و پێگەی كاریگەری هەبێت لە سەرجەم پرسە گرنگەكان. 

هەروەها سوپاسی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی کرد، لەپای قوربانیدان و فیداكاریان لەپێناو سەرخستنی شۆرشی نوێ و بەدیهێنانی ئامانجەكانی، ووتی: كاتی ئەوە هاتوە لەڕێی بەدیهینانی حكومڕانیەكی تەندروست و گێڕانەوەی متمانە لەنێوان خەڵك ودەسەڵات لە لایەك و لە نێوان جەماوەر و هێز ولایەنە سیاسیەكان لەلایەكی تر، تێبكۆشین لە پێناو بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی و دابینكردنی سەقامگیری وئارامی و ئازادی ودیموكراتی و ژیانێكی شایستە خوشگوزەران بۆ هاوڵاتیان، داواشی لە كادیر ودیپلوماتكارانی ناو یەكێتیی كرد بەدەوام بن لە یەكخستن و ڕێكخستنی هێز وتواناكانیان لەپێناو یەكڕیزی كورد و گەیاندنی پەیامی یەكێتیی لەئاشتی وئازادی ومافی مرۆڤ.

پاش كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ دکتۆر عومەر شێخمووس ووڵامی پرسیاری بەشداربوانی مەڕاسیمەكەی دایەوە، لە کۆتایی رێورەسمەكەدا دكتۆر سۆران جەمال تاهیر، بەناوی مەكتەبی پەیوەندییەكان قەلغانی رێزلێنانی بەخشیە دکتۆرعومەر شێخمووس لەپای ئەرك وخەبات و ماندوبوونی وە ئومێدی سەركەوتنی بۆخواست.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket