لاهور شێخ جه‌نگی: ده‌بێت زیاتر گرنگی به پێشمه‌رگه بده‌ین و گوزه‌رانیان باشبكهین
ی.ن.ک 08:37 PM - 2021-07-07.
ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی به‌رگریی فریاكه‌وتن كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه فراوانه‌دا كه هه‌ریه‌ك له لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زیری ناوخۆ و مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا و وه‌ستا ڕه‌سوڵ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی هاوسه‌رۆكان و جه‌لال شێخ ناجی لێپرسراوی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه و لیوا كاكه‌مه‌ند كاكه ڕه‌ش فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگریی فریاكه‌وتن و عه‌بدوڵا كانی به‌ردینه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوون، لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به به گیانفیدایی و قاره‌مانییه‌تی ئه‌و هێزه نیشتیمانپه‌روه‌ره كرد و ڕایگه‌یاند: له ناخی دڵمه‌وه سوپاسی ماندووبوون و قوربانیدانهكانتان ده‌كه‌م كه له ڕابردوودا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردندا بوون دژی داعش و به خوێنی خۆتان به‌رگریتان له خاك و خه‌ڵكی كوردستان كرد و چه‌ندین داستانی به‌ره‌نگاریتان تۆمار كردووه و خاوه‌نی ده‌یان شه‌هید و بریندارن.
دواتر لاهور شێخ جه‌نگی بارودۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕوونكردنه‌وه و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی بۆ باسكردن له دوای كۆنگره‌ی چواره‌م، هاوكات ده‌ستكه‌وته‌كانی دوای كۆنگره‌ی خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به پشتیوانی و هۆشیاریی كادره‌كانمان و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی به ده‌ستهاتوون، به تایبه‌ت له ڕووی گه‌شه‌كردنی ڕێكخراوه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانی و عێراقییه‌كان و به‌هێزیی پێگه‌ی یه‌كێتیی له به‌غدا.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه یه‌كێتیی به ستراتیژێكی نوێ و به شێوه‌یه‌كی ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كاندا كردووه به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلله‌ته‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان بووه‌ته‌وه.
لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامیی مه‌ترسییه‌كان كرد و ڕایانگه‌یاند: ئه‌م دۆخه پێویستی به ته‌بایی و یه‌كڕیزیی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان دووربخه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین زیانی زۆر به‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌كه‌وێت، هه‌ر بۆیه ده‌بێت زیاتر گرنگی به هێزی پێشمه‌رگه بده‌ین و پڕچه‌ك بكرێن و مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت و گوزه‌رانیان باش بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هانده‌ری پرۆسه‌ی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌یه و ئامانجیه‌تی كه هه‌رێمه‌كه‌مان هێزێكی دامه‌زراو و نیزامیی مه‌شقپێكراوی تۆكمه‌ی هه‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی باڵانسی هێز تێدا پارێزراو بێت و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ڕوون بێت.
له‌كۆتاییدا هاوسه‌رۆك ئاماژه‌ی به گرنگی و چاره‌نوسسازی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كرد و جه‌ختیكرده‌وه كه پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی كوردستان له نێوان یه‌كێتیی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌نگاوێكی ئازایانه‌ی هه‌ردوولایه بۆ ئارامی و كۆتاییهێنان به ململانێی سیاسی و ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلله‌ته‌كه‌مانه بۆ هێنانه‌دی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و به‌هێزیی ده‌نگی كورده له به‌غدا، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه و به چه‌كی ده‌ستوور و خه‌باتی پارله‌مانی مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌ده‌ست بهێنین و مووچه‌ی مووچه‌خۆران و شایسته داراییه‌كان زامن بكه‌ین.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25