}

ڕ‌ێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان پڕ‌ۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی ناوی ئه‌نفالكراوانی كۆیه‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت

ی.ن.ک‌‌ 01:50 PM - 2021-07-07

.

به‌ ئاماده‌بونی ژینۆ محه‌مه‌د و لێپرسراوی بۆردی ڕ‌ێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و NGOكان و ئه‌بوزێد ساڵح لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ و چرا عومه‌ر لێپرسراوی شه‌هیدان و جینۆساید و كادیرانی ناوه‌ندی ڕ‌ێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی كۆیه‌ و به‌رپرسانی حزبی و حكومی سنوره‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌س و كارو تاقانه‌ی ئه‌نفال به‌شداری كرد له‌ مه‌راسیمی په‌رده‌ لادان له‌سه‌ر پڕ‌ۆژه‌ی نوسینه‌وه‌ی ناوی سه‌رجه‌م ئه‌نفالكراوانی سنوری كۆیه‌ و ده‌شتی كۆیه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ڕ‌ێكخراوی كۆژان بۆ پرسی ئه‌نفال به‌ هه‌وكاری بۆردی ڕ‌ێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و NGO كان جێبه‌جێ كرا.

پڕ‌ۆژه‌كه‌ مه‌به‌ست لێی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ناوی قوربانیانی ئه‌نفال و ته‌واو كردنی به‌شێك له‌و كه‌م و كوڕ‌یانه‌ی له‌ دروست كردنی مۆنۆمێنته‌كه‌ به‌جێهێڵرابوو.

PUKmedia كاروان نازم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو