دەقی وتاری یەكێـتی لە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی صین
ی.ن.ک 02:01 AM - 2021-07-07.
ئەمڕۆ 100 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی حزبی شیوعیی چیین دا. سەدەیەك كەم نیە بۆ حزبێك كە پێشڕەوایەتی و سەركردایەتی كاروانی ژیانو پاراستن و گەشەپێدانو خزمەتكردنی گەورەترین كۆمەڵگەی مرۆیی سەر گۆی زەوی دەكات كە كۆماری میللیی چینە.
سەرباری ئەوەش هەمیشە یاریكەرێكی چالاكو كاریگەرو یەكلاكەرەوەی سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتییش بووە. سەدەیەك حوكمڕانیی سەركەوتوو لەنێو سەدان شەڕو ملمالنێ و كێربكێ و قەیران و نەهامەتیی جیهانی دا، بێگومان پڕە لە پەندو ئەزموونی ئەوتۆ كە دەكرێت هەناردە بكرێت بۆ
دنیای دەرەوە، یاخود حزبە حوكمڕانەكانی دیكە بە گوجناندن لەگەڵ سروشتو تایبەمتەندێتی كۆمەڵگەكان سوود لەو ئەزموونە وەربگرن.
ئەمە بۆنەیەكی گونجاوە بۆ ئەوەی كە بەبریی بهێنینەوە:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمێژەوە بە بایەخەوە ڕوانیویەتیە مۆدێلی كۆماری چیین میللی لە بواری حوكمڕانیو گەشەپێدانی هەمەالیەنو فەراهەمكردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوێلتیانو ڕەخساندنی دەرفەتی پێشكەوتن و ژیانێكی شایستە بۆیان. ئەوەش بەرمەبنای دنیابینیو سەرسامییەكانی رابەری كۆچكردوومان( سەرۆك مام جەلال) بووە بەرامبەر بە حكومەتو دەوڵەتی چنی لەژێر چەتری حزبی شیوعیی چینی دا كە ئەمڕۆ یادی سەد ساڵەی دامەزراندنیەتی.
نایشارینەوە كە سەرۆك مام جەلال چەندین جار لە كۆڕو كۆبوونەوە گرنگەكانی حزبو لە بۆنە حكومیو دەوڵەتییەكاندا -چ لە هەرێمی كوردستان، چ لە بەغدای پایتەخت- كاروانی مێژووی حزبی شیوعیی چنیو قۆناغەكانی پێشكەوتنو بەرەنگاربوونەوەی تەحەدیاتەكانی وەك منوونەی گەشو مەزن باس كردووەو كادیرو بەرپرسانی یەكێتی هان داوە لەنێو ئۆرگانەكانی حزبو دامەزراوەكانی حكومەتدا كە بە ئاشنابوون بە مێژووی نزیك
بە سەدەیەكی چینییەكان، گرنگە چاو لەوان بكەن بەئاراستەی خزمەتكردنو سوودگەیاندن بە كۆمەێلنی خەڵكی كوردستانو عریاق. كەواتە ئەوە رێكەوتێكی ئاسایی نیە كە دوای 49 ساڵ لە گرێدانی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان )بەغداد-
بەجینی مام جەلال وەك یەكەم سەرۆك كۆماری عریاق لە مێژوودا، ساڵی 2008 بە سەرۆكایەتی وەفدێكی بالآی عيراق دەچێتە چنیو چەندین رێكەوتنی گرنگ لەگەڵ هاوڕێ چینییەكان ئیمزا دەكات بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوەی
عیراق و وەبەرهێنان لە سێكتەرە جیاجیاكاندا.بەڕێزان...
لە رۆژگارێكدا كە مرۆڤایەتی لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە سەقامیگریو ئاشتی هەیە، بەبێ گواستنەوەی مۆدێلەكانی پەروەردەی حزبیو پێگەیاندنی كادیرو بەگەڕخستنیان لە سێكتەرە جیاجیاكانی حكومیدا، ئەستەمە بتوانرێت ئارامی بۆ ئەم هەسارەیە فەراهەم بكرێت. ئەو هەڤاێلنەی یەكێتی كە لەچوارچێوەی وەفدە حزبیو
حكومییەكانداو بە هاندانی سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلال و پێشوازیی گەرمی دۆستە چینییەكان، چوونەتە ئەو
وێلتە، سەرسام بوون بە مۆدێلی حزبی شیوعی چینی لە رێكخسنت و دیسپلنیو پێگەیاندنی كادیری حزبیدا،
حزبایەتیەك كە لەخزمەتی كۆمەێلنی خەڵكدا بێت. ئێمە دەزاننی چینییەكان بایەخ بە چۆنایەتیو ئاستی رۆشنبرییو
شارەزاییو لێهاتوویی تاك دەدەن لەبری چەندایەتیو زیادكردنی ژمارە. ئەو پێوەرانەی كە چینییەكان لە وەرگرتنو
ئەركپێدانی كادیری حزبیدا كاری پێدەكەن، دەكرێت بناغەی پتەو بن بۆ زۆر هەنگاوی گەورە بەئاراستەی گۆڕانكاریو
پێشكەوتنێك كە كۆمەڵگە لێی بەهرەمەند بێت.
ئەو جەنگە دەستەویەخەیەی مرۆڤایەتی كە لەكۆتاییەكانی ساڵی 2020ـەوە بەرامبەر كۆرۆنا ڤایرۆس - چینی ی كرد بە یەكەم مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەو تائێستاش هەر درێژەی هەیە- ئەگەر لە هەندێك وڵاتی دیكە بوایە، ڕەنگە كارەساتی مرۆیی لەوە گەورەتری لێبكەوتایەتەوە كە بینیمان. هەڵبەتە كۆمەڵگەیەكی یەكانگریو سیستمێكی حوكمڕانی تۆكمە كە زامنی البردنی هەموو ئاڵنگارییە كتوپڕو درێژخایەنەكان بێت، بناغەیەكی پتەوی دەوێت. جیهان بەچاوی خۆی لە سەروبەندی دەركەوتنو پاشان تەشەنەی كۆرۆنا ڤایرۆس دا ئەمەی لە چینییەكان بینی. ئەوان لەالیەك شەڕی بەێلیەكی نادیاریان لەنێو خاكەكەی خۆیاندا دەكردو لەالیەكیش كەرەستەو كادیرو كۆمەكیان دەگەیاندە وێلتانی جیهان.
بەڕێزان...
لەم ئانوساتەدا كە جیهان گریۆدەی دەیان كێشمەكێشی سیاسیو ئابووریو ژینگەیی بووەتەوە، مرۆڤایەتی پێویستی بە گێڕانەوەی بەهاكانە. پێویستی بەوەیە ژیان خبرێتەوە سەر ڕێچكەی راستەقینەی خۆی. ئەویش لەو رێگایەوە دەبێت كە خۆشگوزەرانیو ئاشتی باڵ بەسەر كۆمەڵگە مرۆییەكاندا بكێشێت لە هەر پنتێكی ئەم هەسارەیەدا بێت. ئەمە ئەگەر خەونیش بێت، بەدیهێنانی مەحاڵ نیە، بەو مەرجەی خەباتی لەپێناودا بكرێت.
لەڕێی دۆزینەوەو داهێنانە زانستیو پزیشكییەكان، تەكنۆلۆجیاو گەیاندنو بەگەڕخستنیان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی، پێشخستنی كشتوكاڵو پیشەسازیو خزمەتگوزارییەكان، وەبەرهێنان.. لەڕێی ئەمانەو دەیان بواری دیكەوە دەتوانرێت مرۆڤ لەگەڵ ژیانو ژینگەكەیدا ئاشتو ئاشنا بكرێتەوە. خەونەكە لەوێدا دەبێتە واقیع كە هێزە دەسەێلتدارەكان ببنە داینەمۆی خەباتو كاركردن بەئاراستەی بەگەڕخستنی ئەو لەشكرە مرۆییەی كە لەبەردەستیاندایە، بەو مەرجەی توانا لۆجستیو تەكنۆلۆجیو ئابوورییەكانیان بۆ فەراهەم بكرێتو هێزی دەوڵەت –كە لە بنەڕەتدا هێزی گەلو حزبی دەسەێلتدارە- پشتیوانو هاندەریان بێت. لێرەدا سەرنج دەچێتەوە سەر ئەو وێلتانەی كە وەك منوونەی لەم چەشنە ڕیز دەكرێن، لەنێویاندا كۆماری چینی میللیو بە دیاریكراویش حزبی شیوعیی چنی. ئەوان دەتوانن چی بكەنو چی پێشكەش بكەن؟
لە دیدی ئێمەوە، گواستنەوەی ئەزموونو مۆدێلە گەشەكان زامنی بەدیهێنانی ئەو خەونەیە. ئەوەش پێویستی بە ئامادەییو هەماهەنگی دووالیەنە هەیە: وڵاتی خاوەن ئەزموون لەگەڵ ئەو وێلتانەی كە پێویستی هەنووكەییان بە هاوكاریو پشتیوانیی هەیە. لەم ڕووەوە حزبی شیوعی چینیو لە بەرامبەریشدا حزبە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی دیكە دەتوانن وەبەرهێنانی زیاتر لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانیاندا بكەن.
وەرچەرخانی گەورە لەوێوە دەستپێدەكات كە چینییەكان پێشەنگ بن لە ڕەوانەكردنی شارەزاو پسپۆران لە بوارە جیاجیاكانو ئاراستەكردنی زیاتری كۆمپانیاكانیان بەمەبەستی وەبەرهێنانی زیاتر لە تێكڕای ئەو بوارانەی كە وڵاتانی دیكە پێویستی زۆریان پێیەتی. لە بەرامبەردا حزبە دەسەێلتدارەكانی وێلتانی دیكەش پەیوەندییە كالسیكییە حزبییەكان تەرجەمە بكەن بۆ وەبەرهێنانو دیپلۆماسییەتی ئابووری، كلتووری، وەرزشی،
گەشتیاریو.... تاد.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لە ڕابردوودا هەمیشە پەرۆشی پاراستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی خۆی بووە لەگەڵ حزبە دۆستەكانیدا، لە دواینی كۆنگرەی گشتیی خۆیدا لەساڵی 2019 ،بە پێداگرییەكی زیاترەوە ئەو ئاماجنەی فۆرمەلە كردووەتەوە. لەو ڕوانگەیەوەو پەرۆش بۆ درێژەپێدانی ڕێبازی رابەری كۆچكردوو )سەرۆك مام جەلال ەڕێی پەیوەندییە حزبییەكانی خۆیو لەڕێی نوێنەرەكانی لەنێو دامەزراوەكانی حكومەتی عریاقو هەرێمی
كوردستاندا كۆششی زیاتر دەكات بۆ سوودوەرگرتن لە تواناو هاوكاریو ئەزموونی دۆستەكانی لە حزبی شیوعی چیین دا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22