}

ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:33 PM - 2021-07-06

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٦/٧/٢٠٢١ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رهه‌نگ حه‌سه‌ن لێپرسراوی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان ئاماده‌ی بوون، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ خسته‌ڕوو، دیدو تێڕوانینی یه‌كێتی له‌مه‌ڕ پرسه‌كان و دیدگای یه‌كێتیی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان خسته‌ڕوو.

به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكرا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی كاركردنی ئۆرگانه‌كانی حزب و رۆڵی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵگا، له‌مڕووه‌وه‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ رۆڵی رێكخراوه‌كان كردو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ كارو پرۆژه‌كانیان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا بایه‌خی زیاتر به‌ رێكخراوه‌كان ده‌ده‌ین.

له‌ كۆتاییدا به‌ سه‌رنج و تێبینی و پرسیاری هه‌ڤاڵانه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هات.

PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو