}

ڕزگار عه‌لی: كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 03:33 PM - 2021-07-06

.

رزگار عه‌لی كاڕگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك كرد.

له‌كوبونه‌وه‌كه‌دا كه‌له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون،دواین گۆڕانكاریه‌كانی ڕه‌وشی سیاسی كوردستانی بۆ ئاماده‌بووان ڕونكرده‌وه‌.

ڕزگار عه‌لی ئاماژه‌ی به‌ڕه‌وشی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا و وتی كه‌ركوك به‌ڕه‌وشێكی ناجێگیری سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.ڕاشیگه‌یاند ڕه‌وشی خزمه‌تكوزاری له‌كه‌ركوك له‌سایه‌ی ئیداره‌یه‌كی سه‌پێندراودا نه‌یتوانیوه‌ خزمه‌تی دانیشتوانی كه‌ركوك بكات به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌.

رزگار عه‌لی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند (ی.ن.ك) له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان هه‌وڵه‌كانی درێژه‌ پێ ده‌دات له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.ڕۆڵی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیشی به‌رزنراند له‌پێناو جاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌به‌غدا.

له‌ته‌وه‌رێكی تری كوبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌گرنگی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق كراو رزگار عه‌لی گرنگی پێگه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی له‌و هه‌ڵبژارده‌دا خسته‌ڕوو و له‌و روه‌وه‌ وتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌ناوجه‌ جێناكۆكه‌كانیش.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕزگار عه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆ گرنگی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا و وتی ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌ك كار بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌ی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ین.

PUKmedia ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د- كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket