riklam

ڕێكخراوی ئایندە: لە چەمی ڕۆخانە زیاد لە 4 تۆن ماسی لەناوبراون

ئابوری 04:51 PM - 2021-07-02
.

.

ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ئاشكرایدەكات بەپێی زانیاریەكانیان لەرووداوەكەی چەمی رۆخانەی ناحیەی قادر كەرەم زیاتر لە 4 تۆن ماسی لەناوبراون.

مەعروف مەجید سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە. بە PUKmedia ڕاگەیاند: بەپێ بەدواداچوونی ئێمە دەركەوتە ئەنجامدەرانی ئەو كارە دەرمانی شۆردنەوەی ئاژەڵیان بەكارهێناوە، بەجۆرێك دەرمانەكەیان كردووەتە ناو چەمەكە  بەنیەتی ڕاوكردن.

ئاماژەی بەوەشداوە:"  بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاد لە چوار تەن، ماسی لەناو براون، بەشێكی ماسییەكان براون دواتر بەشێكی زۆر لەو گۆمەدا بەجێماوە.

جەختیشی كردوەتەوە: بەرێوەبەری پولیس دارستان پێ ڕاگەیاندین كە  4كەس تۆمەتباران بە ئەنجامدانی ئەو كارە، 3 لە تۆمەتبارەكان دەستگیركراون و وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممە  پولیسی دارستان لە دادگا سكاڵایان لەسەر تۆمار بكات.

باسی لەوەشكرد: وەك ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، داوا دەكەین، یاسا و ڕێكارەكانی سەرپێچییە ژینگەییەكان توند بكرێت، ئەو كەسانەی ئەو كارانە ئەنجام دەدەن، سزای توندیان بەرامبەر بگیرێتە بەر،حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار هاوكارییەكان و پاڵپشتی زیاتری پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگە بكەن.

PUKmedia عەدنان كەلهوڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket