riklam

کوردستان..فیلمی بێ نیشتمان بۆ نمایش ئامادەیە

ئەدەب وهونەر 04:32 PM - 2021-07-01
.

.

تره‌یله‌ری فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی "توورج ئەسڵانی" بۆ نمایش لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بڵاوکرایه‌وه.

فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی "ڕه‌ز هەڵکەوت ڕەشید" لە هەرێمی کوردستان و سووریا، لە ڕۆژی جەژنی قوربان واته
٢٠ی جوولای ٢٠٢١ و هه‌روه‌ها لە ڕۆژانی دوایی له سینەماکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه تره‌یله‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه له لایه‌ن "حه‌مید نه‌جه‌فی ڕاد" سازکراوه‌ و به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما له‌گه‌ڵ ئه‌م فیلمه بڵاوکرایه‌وه.

لە "بێ نیشتمان"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ "هانی موجتەهیدی" گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت کاسێر، ڕێکێش شەهباز،
بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕۆال ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.

PUKmedia مەنسوور جیهانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket