}

32 ساڵ به‌سه‌ر راگواستنی قه‌زای پشده‌ر تێده‌په‌ڕێت

جینۆساید‌‌ 04:54 PM - 2021-06-26

.

ئه‌مڕۆ 26-6-2021  سی و دوو ساڵ به‌سه‌ر ڕاگواستنی قه‌زای پشده‌ر تێده‌په‌ڕێت.

ڕاگواستنی قه‌ڵادزێ و ناوچه‌ی پشده‌رو سه‌رجه‌م گونده‌كانی وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی جینۆسایدی گه‌لی كورد كه‌ رژێمی به‌عس ئه‌نجامی دا.

پرۆسه‌كه‌ به‌ پێنج قۆناغ له‌ ساڵی 1977 تا دواقۆناغی له‌ 26-6-1989 كه‌ هه‌موو قه‌ڵادزێی راگواست بۆ چه‌ند ئۆردوگایه‌كی زۆره‌ ملێ له‌ سلێمانی و هه‌ولێر, تاكو ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و له‌ناو ئه‌ڵقه‌ی شۆڕش ده‌ربهێنێت.

هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ی رژێمی پێشووی عیراق بۆ تێكدانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردو له‌قاڵبدانی نه‌ته‌وه‌ی كوردو تواندنه‌وه‌ی له‌بۆته‌ی عه‌ره‌بی شۆڤێنی بوو، كه‌ ئه‌م راگواستنه‌ به‌ئێستاشه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری فه‌رهه‌نگی لێكه‌وتۆته‌وه‌ .


PUKmedia ئاراس ره‌سوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو