riklam
}

هاوسه‌رۆكان: ده‌بێت گیانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتری قبوڵكردن ببووژێنینه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:56 PM - 2021-06-24
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی، ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ده‌باشان پێشوازیانكرد له‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی عه‌زم و سه‌ركرده‌ی دیاری سوننه‌كان.

له‌دیدارێكدا به‌گشتی دۆخی سیاسی، ئه‌منی و ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق و ھه‌ماھه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی تاوتوێكران و بۆچوونیان له‌باره‌وه‌ خرایه‌ڕوو .

ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به‌له‌به‌رچاوگرتن و خوێندنه‌وه‌ بۆ واقیعی سیاسی عیراق، ھه‌رێم، ناوچه‌كه‌ و كێشمه‌كێش و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نه‌خشه‌ڕێگای یه‌كێتییان بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی عیراق خسته‌ڕوو ته‌ئكیدیان له‌چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه‌ی كێشه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان كرده‌وه‌ و روونیانكرده‌وه‌ دیالۆگی بونیادنه‌رانه‌ی نیشتمانی له‌نێوان ھێزه‌ كوردی و عیراقییه‌كان به‌پێویستی ئه‌م قۆناغه‌ ده‌زانین و به‌ پرۆژه‌ و دیدی ھاوبه‌ش و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌گشتییه‌كان ده‌توانین وڵاتێكی سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ربكه‌ین. وه‌ك یه‌كێتی باوه‌ڕی ته‌واومان به‌كاركردنی پێكه‌وه‌یی ھه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌ به‌غدا تاوه‌كو خاڵه‌ ھاوبه‌شه‌كانمان بپارێزین و گیانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتری قبوڵكردن ببووژێنینه‌وه‌ و به‌ھه‌مووشێوه‌یه‌كیش سیاسه‌تی مه‌زھه‌بی، نه‌ته‌وه‌یی، زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ و خۆسه‌پێنی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ھۆكاری  ناسه‌قامگیری و قوڵبوونه‌وه‌ی گرفت و كێشه‌كانی ده‌زانین .

له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ھاوپه‌یمانی كوردستان له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، ھاوسه‌رۆكان ھه‌ڵوه‌سته‌یانكرد و دووپاتیانكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردن له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی وه‌ھا فه‌راھه‌مبكرێت كه‌ببێته‌ مایه‌ی ره‌زامه‌ندی ھه‌مووان و خێروخۆشی بۆ وڵات.

راشیانگه‌یاند ھاوپه‌یمانی كوردستان ھه‌نگاوێكه‌ بۆ یه‌كڕیزی نیشتمانیی كورد و ھه‌نگاونان بۆ یه‌كگوتاری و یه‌كخستنی توانا سیاسییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.

 دووپاتشیانكرده‌وه‌ دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رفه‌ت گونجاوه‌ تاوه‌كو ھاوپه‌یمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ھێزه‌ كوردستانی و عیراقییه‌كان له‌به‌ره‌یه‌كی فراوانی نیشتمانی كۆببینه‌وه‌ و له‌سه‌ر پاراستنی به‌ھاباڵاكان سیاسه‌تێكی نوێ دابڕێژین و پێكه‌وه‌ خزمه‌تی گه‌ل و وڵات بكه‌ین.

په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێم و ناوه‌ند و پابه‌ندبوون به‌رێكه‌وتنی ھه‌ردوولا به‌ ناردنی شایسته‌داراییه‌كانی ھه‌رێم گفتوگۆی وردی له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له‌به‌رده‌وامی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كرایه‌وه‌.

PUKmedia

24545242.jpg

045424242.jpg

45452424.jpg

445757545.jpg

12724272242.jpg

15427452752.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket