ئاوی ژێرزه‌وی هه‌ولێر كه‌مبوه‌ته‌وه
ریپۆرتاژ 09:11 AM - 2021-06-24.
به 1185 بیری ئیرتیوازی و 3 پڕۆژه‌ی ئیفراز ئاوی هه‌ولێر دابین ده‌كرێت و به‌رێوه‌به‌ری ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، به‌لێدانی بیرێكی 450 مه‌تری ئینجا ده‌گه‌ینه ئاو.
زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق سه‌رسام به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا نزیكه‌ی 1185 بیری ئاوی پاكمان هه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان دابینی كردووه كه هه‌موو بیره‌كان جۆری ئیرتیوازین ، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تری دابینكردنی ئاومان بۆ دانیشتوانی شاری هه‌ولێر هه‌یه وه‌كو هێڵی ئاوی ئیفراز 1 ، ئیفراز 2 ، ئیفراز 3 كه ئه‌و هێڵانه‌ش رێژه‌یه‌كی باشی ئاو بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌تایبه‌تی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌و ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی نزیكی شاره‌كه‌ن دابین ده‌كات.
زه‌رده‌شت سه‌رسام ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌ئێستادا نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌شداربووی ئاوی خواردنه‌وه به‌هه‌موو جۆره‌كانی ماڵ و بازرگانی و پیشه‌سازی له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه و وتیشی: له‌مساڵدا نزیكه‌ی 30 – 40 كه‌س و شوێن به‌هۆی سه‌رپێچی كردنیان له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه سزادراون و ئاویان لێ بڕاوه وه‌كو شتنی ئۆتۆمبێل یا شوێنێكی بازرگانی بووه به‌سه‌رپێچی ئاویان بۆ خۆیان راكێشابوو.
سه‌باره‌ت بهكهمبوونی ئاوی ژێر زه‌ویش رایگه‌یاند: له‌ساڵانی هه‌شتاكانی رابردوو له‌شاری هه‌ولێر له‌دوای لێدانی بیرێك تا قوڵایی 120 تا 160 مه‌تر گه‌یشتۆته ئاو ، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر بیرێك بۆ ئاو لێبده‌ین زیاتر له 400 تا 450 مه‌ترمان لێداوه ئینجا گه‌یشتۆته ئاو ته‌نانه‌ت له‌سنووری ناوچه‌ی قوشته‌په 550 مه‌تر بیرێك لێدراوه ئینجا گه‌یشتۆته ئاو ، بۆیه رێژه‌یه‌ك له‌دابه‌زین له‌ئاوی ژێرزه‌وی هه‌یه ، بۆیه ناتوانین ئه‌و بڕه ئاوه‌ی كه بۆ هاووڵاتیان پێویسته دابینی بكه‌ین كه هۆكاره‌كه‌ش بۆ كه‌می باران و نه‌بارینی به‌فره ، ئێستا ئێمه له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر چه‌ندین حه‌وزی ئاوی ژێرزه‌وین ، به‌ڵام ئه‌و حه‌وزانه چه‌ندین ساڵه به‌هۆی نه‌بارینی بارانێكی زۆر ئاوی نه‌هاتۆته ناو و ته‌نیا ئاوی لێدهرهاتووه.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و وته‌یه راست نیه كه ده‌وترێت چه‌ند ساڵی تر ئاوی ژێرزه‌وی هه‌ولێر كۆتایی دێت و وتی: نازانرێت ساڵی داهاتوو رێژه‌ی باران و به‌فر بارین چه‌ند ده‌بێت ، ئه‌و رێژه‌یه‌ی ده‌وترێت سه‌باره‌ت به‌ئاوی ژێر زه‌وی هه‌ولێر قسه‌یه‌كه‌و ده‌یڵێن و بڕو رێژه‌و ژماره‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه نیه.
روونیشی كرده‌وه، به‌هه‌زاران ساڵه ئه‌و ئاوه‌ی ژێر زه‌وی دروستبووه ، به‌ڵام ئێمه رووبارهكانمان به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م بۆ ئاوی خواردنه‌وه به‌كارهێناوه‌و هه‌موو فشاره‌كانمان خستۆته سه‌ر ئه‌و بیرانه كه ئه‌وه وایكرد ئاوێكی زۆری لێ كه‌مبێته‌وه ، بۆیه ئێستا له‌ئاوی رووباره‌كان وه‌كو ئاوی ئیفراز 1 - 2 - 3 ئاو دابین ده‌كه‌ین و له‌به‌رنامه‌شماندایه پڕۆژه‌ی ئیفراز 4 یش ته‌واو بكه‌ین كه ته‌واوكه‌ری ئه‌وانیتر ده‌بێت و رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئاو بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دابین ده‌كات كه دوای ته‌واوبوونی ، ئاوی خواردنه‌وه بۆ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر وه‌كو كه‌سنه‌زان و بنه‌سڵاوه‌و داره‌توو و به‌حركه‌و دابین ده‌كات ، سه‌رچاوه‌ی ئاوی هه‌ر چوار پڕۆژه‌كانی ئیفرازیش نزیكه‌ی 60% ی ئاوی هه‌رێمی كوردستانی خۆمانه كه هی زابی گه‌وره‌یه‌و 40% ی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی وڵاتی توركیایه.
وتیشی: كێشه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان هه‌یه ، به‌ڵام له‌وانه‌یه له 1000 دانه 5 یا 10 دانه كێشه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كمان هه‌یه پشكنین بۆ پێوه‌ره‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وكات ره‌چاوی كێشه‌كه ده‌كرێت ، ئه‌و قسه‌یه‌شی كه ده‌وترێت پێوه‌ره‌كان هه‌وا ده‌خوێننه‌وه به‌و شێوه‌یه نیه ئێمه نزیكه‌ی یه‌ك مانگ پشكنینمان كردووه له‌سنووری سلێمانیش له‌چه‌ند ماڵێكمان بهستاوهو ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ی هه‌وا خوێندنه‌كه‌ی ناگاته سێ مه‌تر موكه‌عه‌ب كه ئێمه بۆ پێنج مه‌تر موكه‌عه‌ب ئاوی به‌كارهێنان له‌سه‌ره‌تای به‌كارهێناندا به‌خۆڕاییمان كردووه‌و له‌ئێستاشدا به‌نیاز نین پێوه‌ره‌كان بۆ پێوه‌ری زیره‌ك بگۆڕین.
به‌ڕێوبه‌ری ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ پاره‌ی ئاوی ماڵان یارمه‌تی هاووڵاتیانمان داوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕابردوو بۆ نه‌به‌ستنی پێوه‌ر بڕی 200 هه‌زار سزامان ده‌دا ئێستا مانگانه 80 هه‌زاری لێدهسهنین ، ئه‌و بهشداربووهش كه پێوه‌ری به‌ستابێت و پێوه‌ره‌كه هه‌ڵه‌ی خوێندبێته‌وه یا بڕه پاره‌یه‌كی زۆری خوێندبێته‌وه ، ئه‌وا ته‌نیا 45 هه‌زار دیناری لێدهسهنین.
سه‌باره‌ت به‌ئامێری بیرلێدانی جۆری (سوریا) ، زه‌رده‌شت سه‌رسام وتی : ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره ئامێره له‌كاتی بیرلێداندا ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت ته‌نیا سزادانی به‌پاره نیه ، به‌ڵكو ئامێره‌كه ده‌برێته كارگه‌ی شیشی ئاسن و ده‌توێنرێته‌وه كه تائێستا چه‌ندین ئامێری له‌و جۆره‌مان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه‌و تواندومانهتهوه.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق سه‌رسام به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26