riklam

لێبوردنی نێودەوڵەتی: پاراستنی پارتی بەبێ فەرمانی دادوەر خەڵكی دەستگیركردوە

ریپۆرتاژ‌ 07:21 PM - 2021-06-23
.

.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات: لەدهۆك و هەولێر لەلایەن پارستنی پارتیەوە لەساڵی رابردوەوە هەڵمەتێكی بەرفراوانی دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانان بەبێ فەرمانی دەستگریكردن دەستیپێكردوەو   تەنها لە پارێزگای دهۆك زیاتر لە  100 كەسیان دەستگیركردوەو  بەشێك لەوانەشی لەلایەن هێزەكانی پاراستنەوە دەستگیركراون تا چەند مانگێك بێسەروشوێن بوو. دەشڵێت: كێچەڵ و هەڕەشە لەكەسوكاری دەستگیركراوەكانی بادینان كراوە.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ یەكەمجار لەبارەی دەستگیركردن و داداگایكردنی رۆژنامەوان و چالاكوانان لە بادینان و هەولێر راپۆرتێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: پێویستە دەستبەجێ ئەو دەستبەسەركراوانە ئازاد بكەن كە پێشتر بەهۆی بەشداریكردنیان لە خۆپیشاندانەكان یان چالاكی لە دادگایی نادادپەروەرانە  حوكمدراون.

رێكخراوەكە لە راپۆرتەكەیدا باسی لەوەشكردوە كە لە ناوەڕاستی مانگی ئابی 2020  خۆپیشاندانی بەربڵاو لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردو خۆپیشاندەران داوای كۆتاییهێنانیان بە گەندەڵی و داوای خزمەتگوزاریی و  پێدانی مووچە دواكەوتووەكانیان كردوە، دەڵێت: هەڵمەتێكی بەربڵاوی دەستگریكردن دەستیپێكرد لەژێر بیانووی "پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی" لەدژیی چالاكوانان و خۆپیشاندەران و ئەو رۆژنامەنوسانە، لەنێوان مانگەكانی ئازاری 2020 تا نیسانی 2021، تەنها لە پارێزگای دهۆك زیاتر لە  100 كەسیان دەستگیركردوە، بەتایبەتی لە ناوچەی بادینان، باكووری خۆرئاوای پارێزگاكە.

هەر بەپێی راپۆتەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: لەنێوان مانگەكانی شوبات و ئایاری 2021 چاوپێكەوتنیان لەگەڵ قوربانیان و ئەندامانی خانەوادەی كەسە دەستگیركراوەكان و پارێزەران و كارمەندانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان لە هەرێم ئەنجامداوەو  چاوی خشاندوە بە پەڕاوی دادگا، تیایدا فەرمانی دەستگریكردن و بڕیاری دادگا،  كەیسی (14) دەستگیركراوی بادینانمان تۆماركرد كە لە 3 رۆژنامەوان و 11 چالاكوانی سیاسی و كۆمەڵگەی مەدەنی كە هەمویان لەنێوان مانگەكانی ئاب و تشرینی یەكەمی 2020 دەستگریكرابوون، دەركەوت كە لە هەموو كەیسەكاندا (ئاسایش ئاژانسی سەرەكی

ئاسایش و هەواڵگریی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، وە هێزەكانی پاراستن (ئاژانسی هەواڵگری پارتی دیموكراتی كوردستان(، بەشێوەی هەرەمەكی خەڵكیان دەستگیركردوەو لە 6 كەیسدا شوێنبزریان كردون سەبارەت بە بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكان یان رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی ناوخۆ یان بەهۆی كاری رۆژنامەوانییان.

رێكخراوەكە لەبەشێكی تری راپۆرتەكەیدا دەشڵێت: بەشێك لەوانەی لەلایەن هێزەكانی پاراستنەوە دەستگیركراون، بۆ ماوەی چەند رۆژ تا 5 مانگ شوێنبزكراون و ئەمەش بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بەتاوان هەژمار دەكرێت، ئەوانەشی ئازادكراون لەترسی تۆڵەسەندنەوە خۆیان ونكردوە.

لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە، دەڵێت: لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2020  هێزەكانی ئاسایش لە دهۆك و لە هەولێر  3 چالاكوان و 2  رۆژنامەوانیان بەشێوەیەكی هەرەمەكی دەستگیركردوە، ئەو 5 كەسە دواتر لە دادگاییەكی نادادپەروەرانەدا لە 16ی شوباتی 2020 بە 6 ساڵ  زیندانی حوكمدران.

باسی لەوەشكردوە: دادگای تاوانی دووی هەولێر هەر یەك لەو پێنج رۆژنامەوان و چالاكوانەی بە  6 ساڵ زیندانی حوكمدا ( شێروان شێروانی و گوهدار زێباریی و هەریوان عیسا و ئەیاز كەرەم و شڤان سەعید) بەتۆمەتی  زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەروەری هەرێمی كوردستان و تۆمەتباركردنیان بەوەی كە "سیخوڕییان" كردووە لە بەرژەوەندیی لایەنی دەرەكیی، دادگاییەكەشیان شێوێنرا بە پێشێلكاریی گەورەی مافیان بۆ دادگایی دادپەروەرانە، تیایدا نیگەرانییەكان دەربارەی ئەو حوكمانەی كە لەسەر بچینەی ئەو وتانەیان درابوون كە لەژێر ئەشكەجنە لێیان وەرگیرابوون، بەگوێرەی پارێزەران و نێردەی هاریكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق   (UNAMI) كە ئامادەی دادگاییەكان بوون، هەر 5 تۆمەتبارەكە لە دادگا وتیان كە ئاسایش "دانپێدانانەكان"ی ئەوانی لەژێر ئەشكەنجنەدا تۆماركراوە.

رێكخراوەكە لەراپۆرتەكەیدا ئەوەشی ئاشكراكردوە كە كێچەڵ و هەڕەشە لەكەسوكاری دەستگیركروەكانی بادینان كراوە، دەڵێت: 4 حاڵەتی  گێچەڵپێكردن یان ترساندنی ئەندامانی خانەوادەی ئەو كەسانەمان تۆمار كردووە كە دەستبەسەرن یاخود خۆیان ونكردووە، تیایدا بەهۆی دەستگریكردن یان هەڕەشەی زارەكی

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا لەبارەی دەستگیركردنی هەڕەمەكی و پێشێلكاری و ونكردنی دەستگیركراوان لەبادینان و هەولێر، ئاشكرایكردوە: ئەو 14 كەیسەی كە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی تۆماریكردوە، هێزەكانی ئاسایش ئەو كەسانەیان لە ماڵەوە یاخود لە شوێین كاریان دەستگریكردوە بەبێ فەرمانی دەستگریكردن یان هەر پەیوەندییەكی رەسمی كە هۆكاری دەستگریكردنەكە روون بكاتەوە، هەروەها چەندین دەستگیركراو ماونەتەوە بەبێ هیچ تۆمەتێك یاخود بە تۆمەتی نەزانراو.

راپۆرتەكە باسی دۆخی دەستگیركراوەكانی كردوەو دەڵێت: سێ دەستگیركراویان لەژووری قەرەباڵغ هێڵراونەتەوە بەخۆراكی كەمەوەو هێزەكانی ئاسایش كەسەكەیان بەدرێژایی لێكۆڵینەوەكە بەتەواوی رووتكردوەتەوە.

باس لەدەستگیركردنی سلێمان كەمال سلێمان كراوە كە خاوەنی نوسینگەی زەوی و زارە و چالاكوانە، دەڵێت:  لە 6 ئەیلولی 2020 دوای نەگەڕانەوەی بۆ  ماڵ خێزانەكەی بۆیان دەركەوتوە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە ئاكرێ، دهۆك، دەستگریكراوە، ئەوان دەستیانكرد دوای گەڕان بەدوایدا لەهەردوو ئاسایشی دهۆك و ئاسایشی هەولێر تا 5 مانگ و 20 رۆژ هیچ زانیارییەكیان پێنەدراوە، ئاسایشی هەولێر پەیوەندییان پێوەكردون و پێیان راگەینادون ئەوان سلێمانیان دەستبەسەركردووە،  دواتریش گوێیان لەدەنگی بوەو پێیوتون "من ئەشكەجنەی سایكۆلۆجی دەدرێم".

لەبارەی كەیسی رۆژنامەوان شێروان شێروانی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتەكەیدا دەڵێت: كەیسێكی دەستگریكردنی هەرەمەكی و مامەڵەی خراپ بریتیە لە كەیسی رۆژنامەوان شێروان شێروانی لە 3ی تشرینی یەكەمی 2020، چەكدارانی ئاسایشی هەولێر، هەروەها پۆلیسی ناوخۆی هەولێر، چواردەوری ماڵیان گرت و زۆریان لە ئەندامانی خێزانەكەی كرد لە ژوورێكی خانووەكە بمێننەوە، كاتێك ئەوان هەڵیان كوتایە سەر خانووەكەو دەستیان گرت بەسەر لاپتۆپ و كامێرا و تەلەفۆن و دۆكیومێنتەكانی پێش ئەوەی كەلەپچە بخەنە دەستی، ئەو  هێزانە  چەكیان خستە سەر سەری كاتێك ئەو لە ماڵەكەی راكێشرایە دەرەوە.

دەشڵێت:كاتێك داوای فەرمانی دەسگریكردنی لێكردن، ئەندامێكی ئاسایش بە جلی مەدەنیەوە دەستنوسێكی بە زمانی عەرەبی پێشكەش كرد كە باسی لە فەرمانی دەستگیركردنی شێروانی دەكرد، بەڵام بەبێ رونكردنەوەی ئەو تۆمەتانەی كە ئەو بەهۆیانەوە دەستگیر كراوە.

هەر لەبارەی كەیسەكەی شێروان شێروانی لە راپۆرتەكەدا ئەوەشی ئاشكراكراوە: بەگوێرەی خانەوادە و پارێزەرەكەی، شێروانی خرایە زیندانیی تاكە كەسی بۆ ماوەی  68  رۆژ لەنێوان مانگەكانی تشرینی یەكەم و كانونی یەكەم و وبەڕووی هەڕەشەو مامەڵەی سوكایەتی پێكەر كرایەوە، تیایدا "دەستدرێژیی  (سێكسی) كردنە سەر خێزانی لەبەرچاوی ئەو".

هەر لەراپۆرتەكەیدا رێكخراوەكە دەشڵێت: وای دەبیینَ كە دەستگریكردنی هەرەمەكی و دەستبەسەركردن و شوێن بزركردنی بەزۆرەملێ و دان بەدادگا و هەڕەشەی دان بە دادگا كەشی ترسی لەناو رۆژنامەوان و چالاكوانان هێناوەتە ئارا لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی لە دهۆك.

دەقی راپۆرتەكە بەزمانی كوردی 

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket