riklam

شوێنەوارێك لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەدۆزرێتەوە

شوێنەوار‌‌ 10:48 PM - 2021-06-22
.

.

لەئەنجامی كنەوپشكنینە شوێنەوارییەكانی لە هەر دوو ناوچەی شوێنەواری (گەنج دارە) و (عەبدول حسێن تەپه یان تەپەی عەبدول حسێن) لەڕۆژئاوای ئێران كە مەبەست ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنن كەمێژووی ماڵیكردنی بزن بۆ یەكەمجار دەگەڕێتەوە بۆ دە هەزار ساڵ پێش ئێستا.

ئەمەیش دەرئەنجامی تاقیگەییە لەسەر پاشماوەی ئێسكە هەڵگیراوەكانی ئەو دوو شوێنە، كاتێك لەكنەوپشكنیانەكانەوە دۆزراونەتەوە، دوای وەرگرتنی سەمپڵی تاقیگەی و DNAی ئێسكەكان بەو ئەنجامە گەیشتوون.

كە پاشماوەی ئێسكەكان هی بزنن و مێژووی ماڵیكردنی ئەم ئاژەڵە بۆ یەكەمجار بۆ (8000پ.ز) واتە دە هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە لەدەوروبەری چیاكانی زاگرۆس، هەرچەندە لەهەرێمی كوردستانیش لەشوێنەواری گوندی چەرمۆ(7000پ.ز) نزیك چەمچەماڵ لەكنەوپشكنیانەكان دیسانەوە پاشماوەی ئێسكی ئاژەڵی كێوی بەتایبەت بزن دۆزراوەتەوە.

  ئەم لێكۆینەوەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە(Newscientist) بڵاوكراوەتەوە كە كوڵێجی (ترینتی دوبلنی ئیرلەندی)  و كیڤن دالی كردویانە و بەسایتەكەی ڕاگەیاندووە باست و خواستی كاری هەڵكۆڵینەكەی بۆ كردوون.

دیارە خودی تیمە ئیرلەندییەكە جارێك تەنها ئەم بابەتەیان وورووژاندووە و كۆی ڕاپۆرتەكەیان ماویەتی لەسەر هەموو كاری كنەوپشكنینەكان.
كوردستان، لەڕووی ناوچەی شوێنەواری وەك ئەشكەوت و بەردی نیگارین و هونەریسەر بەردو گرد و قەڵا و گۆڕستان...هتد ناوچە شوێنەوارییەكانەوە بەلانكەو دڵی میسپۆتامیا دادەنرێت، لەبەرئەوەیشە ساڵانە لێكۆڵینەوەكان لە هەر پارچەیەكی كوردستان دەكرێت شتگەلی نوێ دەدۆزرێتەوە دەنگدانەوەی جیهانی دەبێت، هاوشێوەی لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی ڕیدینگی بەریتانی بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆر ڕۆجەر ماتیوس كەلەم ساڵانەی دووای ڕایگەیاند كە گردی شوێنەواری بێستانسور لە گوندی بێسانسور و ناحیەی تانجەرۆ كۆنترین گوندی كشتوكاڵیە بۆ (9000پ.ز) دەگەڕێتەوە، ئەمەیش پێش چەرمۆ بە(2000)ساڵ.

PUKmedia سەرچاوە.. Newscientist

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket