}

منداڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ وێنه‌كانیان ده‌به‌نه‌ هێرۆشیما

جینۆساید‌‌ 07:50 PM - 2021-06-22

.

منداڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداری پێشه‌نگایه‌كی وڵاتانی جیهان له‌ هێرۆشیما ده‌كه‌ن و ده‌زگای مرۆیی مام-یش پشتیوانیان لێده‌كات.

كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ڕێكخراوی شاره‌وانییه‌كان جیهان بۆ ئاشتی له‌ ژاپۆن پێشانگایه‌كی وێنه‌كێشان بۆ منداڵانی جیهان له‌ ته‌مه‌نی 6 ساڵ بۆ 15 ساڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و منداڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌یه‌ بانگهێشتی ئه‌و پێشه‌نگایه‌ ده‌كرێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شێوه‌ی دووگروپ 6ساڵ بۆ 10ساڵ گروپێك و 11ساڵ بۆ 15ساڵ به‌گروپێكی دیكه‌ ده‌توانن له‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو 21-9 وێنه‌كانیان بگه‌یه‌نه‌ شاره‌وانی.

وتیشی: بڕیاره‌ وێنه‌ی 10 منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌كۆی هه‌ردوو گروپه‌كه‌ هاوشانی منداڵانی جیهان له‌ شاری هێرۆشیما نمایش بكرێن و ده‌زگای مرۆیی مام-یش پشتیوانیان ده‌بێت له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و هاوكاری كردنیان.

شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ندامی ڕێكخراوی شاره‌وانیه‌كانی جیهانه‌ بۆ ئاشتی كه‌ 165 وڵات و هه‌شت هه‌زار و 24 شاره‌وانی ئه‌ندامن له‌ ڕێكخراوه‌كه‌، ساڵانه‌ش چالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو