riklam

هاوسەرۆکی یەکێتی:پلانەکان نەگۆڕدرێن چەند ناوچەیەک دەکەونە ژێر مەترسی تیرۆرستانەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:32 PM - 2021-06-16
.

.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە بێڵ ریچارد، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا و وەفدێکی یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە، پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان، پلانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رۆڵی یەکێتی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و عیراق و دەرئەنجامی کۆبوونەکانی وەفدی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عیراق و لایەنی سیاسی و باڵیۆزخانەکان.

ھاوسەرۆک بەگرنگییەوە باسی لەھەوڵەکانی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کرد و پشتیوانی و ئامادەیی یەکێتی دەربڕی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی یەکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان و رایگەیاند، یەکێتی لەم پرۆسە گرنگ و نیشتمانییەدا پەرۆشی بونیادنانی ھێزێکی تۆکمە و راھێنراوی سەربازییە کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆ بێت و لەسەر بنەمای نەتەوەیی، شەراکەت و ھاوسەنگی ھێزەکان یەکبخرێنەوە. بۆ ئەوەش ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری ھێزەکانی ھاوپەیمانانی بەپێویست زانی لەڕووی مەشقپێکردن و دابینکردنی ھاوکاری سەربازی.

لەبارەی بۆشایی ئەمنی لەچەند ناوچەیەکی عیراق و سووریا و جموجوڵی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش بافڵ تاڵەبانی مەترسییەکانی تیرۆری نەشاردەوە و ئاماژەی بۆئەوەکرد ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن و ھاریکارییەکان فراوانتر نەکرێن ئەوا چەند ناوچەیەک کە کێشەی ئەمنییان ھەیە دەکەونە ژێر مەترسی هێزە تیرۆریستەکانەوە و بۆئەوەش ستراتیژی نوێی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعشی ئاشکراکرد و ھەموو ھاوکارییەکی لەوڕووەوە لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئارامی و ئاسایش دەربڕی.

پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و هاوسەرۆک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عیراق و هێز و لایەنە سیاسییەکان و دیپلۆماتکاران بۆ وەفدی میوان روونکردەوە و وتی، یەکێتی پەرۆشی پەیوەندییەکی دۆستانەیە لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکان و باوەڕمان بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشەکانە بەشێوەیەک کە لەخزمەت کۆمەڵانی خەڵکدا بێت و بەرژەوەندییە باڵاکان پارێزراوبن.

PUKmedia

٢.jpg

٣.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket