هاووڵاتی لە نێوان ئایدۆلۆژیا و خوشگوزەرانیدا
بیروڕا 12:27 PM - 2021-06-16.
لە روسیا بانگەشەی ئایدۆلۆژیای دەسەتلاتداران وبانگەشەی خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان بە شەڕی نێوان سەلاجە و تەلەفزیون ناودەبرێت، وەكو ئاماژەیێك بۆ سەلاجەی بەتاڵ لە خواردن و چەواشەكاری گوتارەكانی تەلەفزیۆن كە لەسەر وەتەری نەتەوەیی و نیشتیمان پەروەری یاری دەكات .
لە ئێستادا مشتومرێكی زۆر هەیە كەوا كامەیان لە پێشترە تێر كردنی سكی برسی یان خەبات كردن لە پێناوی ئایدلۆژیا ؟ خۆشگوزەرانی هاوڵاتی یان ئایدیای نەتەوەی و ئایینی ؟
شەوێكیان كەسێكی زۆر هەژار سەردانیكردم و داوای كرد یەك لە كوڕەكانی لە شوێنێك دامەزرێنم بەڵكو لەم هەژاریە تۆزێك باری شانی سوك بێت، كە سەیری جلەكانیم كرد هەژاری زۆری پێوە دیار بوو تەنانەت جلەكانی دوریبووەوە . لە خۆم پرسی ئایا هەر چوار پارچەی كوردستان رزگار بكەین بۆ ئەم پیاوە هەژار و داماوە چ مانا و تامێكی هەیە ئەگەر حالی بەم حالە بمینێت ؟؟!!!
شۆڕشی گەلی كوردستان تەنها بۆ دروست كردنی قەوارەكی سەربەخۆ نەبووە بەڵكو بە درێژایی مێژووی ڕزگاری خوازی گەلەكەمان خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان و دابین كردنی ژیانێكی ئازاد و پڕ ئاسودەیی و بە كەرامەت یەكێك لە ئامانجە سەرەكیەكان بووە، هەمیشە دەبێت گەل چەقی خەبات و كاركردنمان بێت، لە كۆتاییدا دەبێت هەموو شتێك لە خزمەتی گەل بێـت تەنانەت نیشتمانیش. لێرەدا با لەخۆمان بپرسین ئایا ئێمە توانیمان ئەم ئامانجە جێبەجێ بكەین ؟ ئەگەر وەڵاممان بەڵێ بوو ئەی بۆ گەنجەكانمان بە لێشاو كۆچ دەكەن ؟
لە پاش راپەرینە شكۆدارەكەی گەلەكەمان ساڵی 1991 نەوەیەك دروست بووە كە داگیركەری دەرەكی نەبینیوە بەڵكو لێبرینی موچە و پاشەكەوت و كەمی خزمەتگوزاری و بێ كارەبایی و بێ ئاوی و پیسكردنی ژینگە وگەندەڵی بینیوە.
لێرەدا دەپرسین ئایا ئایدۆلۆژیا گرینگترە یان خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان ؟ كامیان قێزەونترە داگیركەری دەرەكی یان ستەمكاری ناوەخۆ ؟
با نموونەی چین بێنینەوە كە مەترسیدارترین دكتاتۆریەتە لە جیهان چونكە لە پاڵ سیستەمی دیكتاتۆریەت دەستكەوتەكانی حكومەتەكەیان یەكجار زۆرن، لەبەر ئەم دەسكەوتانە هاووڵاتی چینی وا هەست دەكات كە حكومەتەكەی هی خۆیتی و لە خزمەتی ئەوە ، بۆیە تا ڕادەیێكی زۆر ئامادەیە چاوپۆشی لە دكتاتوریەتەكەی بكات . حزبی شیوعی صینی بۆ شەرعیەتی حكومڕانی دەمێكە پشت نابەستێت بە ئایدۆلۆژیای ماركس یان ماو . بەڵكو پشت دەبەستێت بە دەسكەوتەكانی حكومەتەكەی لە گەشەی ئابوری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان .
لە بەرامبەردا لە ناوچەی ئێمە ئایدۆلۆژیای نەتەویی ( لە كوردستان و لە فەڵەستین و ……. ) و ئایدۆلۆژیای ئاینی ( سونی و شیعی كە هەموو ناوچەكەی گرتۆتەوە ) هەرەسی هێناوە چونكە زیاتر ڕویان لە ئایدۆلۆژیا ( یان ئیدعای ئایدۆلۆژیا ) كرد لەسەر حسابی خۆشگوزەرانی هاووڵاتی و گەشەی ئابووری و نەیانتوانی هاوسەنگی و سەقامگیری لە ناو كۆمەڵگا بەدەست بێنین، تەنانەت تێوەگلانی بەشێك لەو ووڵاتانە لە گەندەڵی گومانیشی خستە سەر راستی بانگەشەیان بۆ ئایدۆلۆژیاكەیان .
پێویستە هەرچی زووە لەبری ئەو گوتارە نەتەوەیی و ئاینیانە ڕوو لە بوژانەوەی مرۆیی و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتیان بكەین ( ئیماراتی عربی باشترین نمونەیە ) .
هەر بۆیە دەبینین زۆر لە هەرێمەكان وەكو كیوبك لە كەنەدا كە خۆشگوزەرانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزتریەكان ئەوەندە باشە هەمیشە لە راپرسیەكان میلەتەكەیان دەنگ بو مانەوە لەگەل كەنەدا دەدەن . لەهەمان كاتدا چەندین وڵات هەن كە سەربەخۆیان بەدەست هێناوە بەڵام بوونەتە دۆزەخ بۆ هاولاتیان . هەرگیز نابێت خەونی گەلان لە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بە قوربانی خۆشەویستی پارە و پوڵ وگەندلی جەند كەسانێك بكرێت .
هاوڵاتی چیتر وەكو جاران بایەخ بەم گوتارانە نادەن، بەڵكو چاویان زیاتر لە گەشەكردنی تەندروستی و پەوەردەیی و ئابوریە .
خۆشگوزەرانی ئینتما و خوشەویستی وشانازی بە ووڵات بەهێزتر دەكات و پێچەوانەكەشی راستە، و دروشمی ( یان كوردستان یان نەمان ) كاتی بەسەرچوو و دەبێت بلێین ( كوردستان بە نان و ئازادی )
زۆر جار سكی برسی هۆی سەرەكی شۆڕشەكان بووە وەكو شۆرشی فەڕەنسی، بۆیە لە شەڕی سەلاجە و تەلەفزیون هەمیشە سەلاجە دەباتەوە .
نووسینی.. سەردار هەركی
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25