riklam
}

هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم و ناوچه‌كان له‌فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ریپۆرتاژ‌ 02:10 PM - 2021-06-15
.

.

له‌ ڕۆژانی 20 و27 ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی ئیداری ناوچه‌و هه‌رێمه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ هه‌موو شه‌ش ساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و برێتیه‌ له‌ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی گشتی بۆ ناوچه‌ ئیداریه‌كانی ناوچه‌كان و هه‌رێمه‌كان به‌ 155 لیست كاندیده‌كانیان به‌شداری ده‌كه‌ن.


ئه‌م لیستانه‌ به‌ هاوپه‌یمانیه‌تی و به‌ تاك به‌شدارن و یاساش رێگایان پێده‌دا كه‌ له‌ خولی دووهه‌مدا به‌پێی راژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانیان هاوپه‌یمانیه‌تی و هه‌مئاهه‌نگی له‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا بكرێت و وابڕیار بوو ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ له‌ مانگی ئازاری ئه‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام  به‌ هۆی كۆرۆناوه‌  دواخرا بۆ 20و27 ی مانگی حوزه‌یرانی 2021.

نه‌خشه‌ی ئیداری فه‌ره‌نسا برێتیه‌ له‌ 13 هه‌رێم هه‌ر هه‌رێمه‌ش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌ خۆیه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌ ، جگه‌ له‌5 هه‌رێمی دوورگه‌كانی ئه‌و دیوو ده‌ریا ، كه‌واته‌ كۆی گشتی هه‌رێمه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌ 18 هه‌رێم .

00 (1).jpg

له‌ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی و ناوخۆی و سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كان كه‌ هه‌رلیسته‌ی ڕه‌نگی لایه‌نێكی سیاسی یان به‌ لیستی هاوپه‌یمانی له‌ چه‌ند پارت و بزووتنه‌وه‌یه‌ك داده‌به‌زێنن و  به‌شداری ده‌كه‌ن، پاشان له‌سه‌ر راژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان ئه‌نجومه‌نی گشتی ناووچه‌یی و ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمه‌كان  داده‌مه‌زرێت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی ناوچه‌یی و جێگره‌كانیان و كۆمیسیوێنی باڵای هه‌میشه‌یی هه‌رێمه‌كان داده‌مه‌زرێت ، ته‌نها پارێزگاری ناوچه‌كان راسته‌وخۆ له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌  دیاری ده‌كرێت  وه‌ك  نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت .

ده‌سه‌ڵات و كاروو چالاكی  ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێم
بریتیه‌ له‌ گه‌شه‌پێكردنی ئابووری و سۆشیال و ته‌ندروستی و ڕۆشنبیری و تووێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان له‌ هه‌رێمه‌كانیاندا ، هه‌روه‌ها هه‌رێم و ناوچه‌كان به‌ هه‌مئاهه‌نگی به‌ به‌رده‌وامی نه‌خشه‌و پلان ئه‌جه‌ندای خۆیان داده‌رێژن بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری  بۆ هاووڵاتیان ئه‌ویش به‌ دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و نوێژنكردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان و گوونده‌كان و گرنگی به‌ سروشت و سه‌وزایی و دارودره‌خت و پاراستنی ژینكه‌ هه‌روه‌ها هه‌رێم پشتگیری له‌ سیاسه‌تی شاره‌وانی شاره‌كان ده‌كات له‌ زۆر بوواردا، به‌ تایبه‌تی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌ و رێگاوبان به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌ شاروو شارۆچكه‌و گوونده‌كان.

00 (1).png

هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتی پێشنیارو بڕیارییان هه‌یه‌ به‌مه‌رجێك كه‌ پێویستبێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی ناووچه‌و هه‌رێمه‌كان بۆ نموونه‌ ،گه‌شه‌پێكردنی ئابووری و كردنه‌وه‌ی  قوتابخانه‌ ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان و به‌كارهێنانی بڕه‌ هاوكاری خه‌رجی ئه‌ووروپا به‌شێوه‌یه‌كی چاك و كردنه‌وه‌ی خوولی زانیاری پیشه‌یی و فێركردن  بۆ لاوان و دابین كردنی هۆكاره‌كانی هاتووچۆ و خزمه‌تگووزاری  گشتی ناوچه‌كان .

هه‌ندێكجاریش هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌ پاریس به‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك له‌ بواری رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و گه‌شتوگوزاری .

هه‌ڵبژاردنی ئیداری هه‌رێمه‌كان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و ناوخۆیی وڵات و حكومه‌ت ، له‌ هه‌مان كاتیشدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشه‌ بۆ ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ پێشتر زۆرینه‌ی كوورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌، 6 ساڵ پێش ئێستا پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا 6 هه‌رێمی به‌ده‌ستهێنا و حزبی راستڕه‌وه‌ تونده‌كان حزبی  گرتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی خه‌ونی ده‌بینی كه‌ ته‌نها هه‌رێمێك وه‌رگرێت ، هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو لیسته‌كان و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ی خۆیان له‌م پرۆسه‌ دیمووكراسیه‌دا بپارێزن، گرنگیه‌كی تریش بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 10 مانگی ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ مانگی ئایاری ساڵی 2022 دا بكرێت ، له‌به‌رامبه‌ر به‌ ناڕه‌زایی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا هه‌ر له‌ خۆنیشاندان و هاتنی ئێله‌ك زه‌رده‌كان بۆ ناو شه‌قامه‌كانی هه‌موو فه‌ره‌نسا و به‌ جێنه‌هێنانی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك ماكرۆن و سیاسه‌ته‌ پۆپۆلئسته‌كه‌ی و گووێنه‌گرتنی له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و گرفتی هاتنی ڤایرووسی كۆڕۆنا كۆڤید و بێزاری خه‌ڵك له‌ كارانتینا و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و خراپ بوونی باری ئابووری و ده‌روونی خه‌ڵك و  به‌رزبوونه‌وه‌ی بێكاری بابزانین تا چه‌ند حزبه‌كه‌ی ماكرۆن قه‌واره‌ی خۆی ئه‌خوێنێته‌وه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی فه‌ره‌نسادا .


PUKmedia ئاماده‌كردنی / حه‌مه‌ عوسمان .. فه‌ره‌فسا

 

00 (3).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket