riklam

كەنەدا: هەڵەبجە بۆ ئێمە گرنگە

کوردستان 02:31 PM - 2021-06-11
.

.

باڵیۆزی كەنەدا سەردانی هەڵەبجەی كردو رایگەیاند: هەڵەبجە بۆ ئێمە گرنگەو پشتیوانی دەبین، دەشڵێت: لەگەڵ سەروەری خاكی عیراقداین و دژی بەزاندنی ئەو سەروەریە دەوەستینەوە.

 ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بەئامادەبوونی قائیمقامی هەڵەبجە پێشوازی كرد لە ئۆرلیك شانون باڵیۆزی كەندا لە عیراق و كونسڵی كەندا لەهەرێم، لەدیدارێكدا پەیوەندیەكانی پارێزگای هەڵەبجە و كەنەدا تاووتوێ كران .

دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: لەگەڵ وەفدی وڵاتی كەنەدا باسمان لە مێژووی شارستانی و پێكەوە ژیانی خەڵكی هەڵەبجە كرد، تراژیدیای كیمیابارانكردنی هەڵەبجەمان بۆ رونكردنەوە، ئەوان بەڵێنیاندا زیاتر لەگەڵ ئیدارەی هەڵەبجە لە داهاتوودابێنە پێشەوەو هاوكار و پشتیوانمان بن.

لای خۆشیەوە  ئۆرلیك شانون باڵیۆزكەنەدا لە عیراق رایگەیاند: هەڵەبجە بۆ ئێمە گرنگە، مێژووەكەی وامان لێ دەكات داهاتومان لاگرنگ بێت پشتیوانی دەبین.

لەوەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری PUKmedia لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێم و پارتی كرێكارانی كوردستان و بەزاندنی خاكی كوردستان رایگەیاند: لەگەڵ سەروەری خاكی عیراقداین و دژی بەزاندنی ئەو سەروەریە دەوەستینەوە، ئیدی لەلایەن هەر وڵاتێكەوە بێت.

PUKmedia فەرحان حەمەخان – هەڵەبجە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket