riklam

یەكێتی چارەنووسە.. نوێ بوونەوە ئیرادەمانە

بیروڕا 01:02 PM - 2021-05-31
.

.

 46 ساڵ داكۆكی لە مافەكانی خەڵك، نوێبوونەوە ئەولەویەتە..

لەیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەمان، نیشتمان و كوردستانمان سەوزتر دەچێتەوە، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەهیواو ئومێدەوە لەداهاتووی گەش و پڕشنگداری ئەڕوانێت، روحی شەهیدەكانمان ئاسودەن بە ئێستای یەكێتی، دوای پیلان لەدوای پیلانی داگیركەران و نەیاران، كەچی  یەكێتییەكان بەجۆش و خرۆشتر لەرابردو ئاڵا سەوزەكەی دەشەكێننەوە. لەتۆماركردنی هەزاران داستان و نەبەردی، لەداڕشتنی نەخشەو پلانێكی نوێ بۆ ژیان، بۆ كوردستان، كەچی هەر گەنجتر دەبێتەوە.

ئەو گەنج بوونەوەیەش بەپێشڕەوی و پێشەنگی كۆمەڵێك خوێنی نوێ لەهاوسەرۆكان و سەركردایەتییەكی نوێ، كە سەروەرییەكانی رابردوو و پلانە حەكیم و  ژیرەكانی سەركردایەتی پێشوویان كردووە بەتوێشووی كارو خەباتی نوێ  لە رووبەڕوو بوونەوەی كۆسپ و ئاستەنگەكاندا.

بۆ كەركوكیش كە گازەراو بڕبڕە پشتی پرسی رەوای كوردە لە باشوری كوردستان، لە كاتێكدا كە بەڵگە مێژووییەكان ئەیسەلمێنن كەركوك شارێكی كوردستانییە، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان سەرباری هەموو پیلانەكان، كەچی لە روانگەی هەستكردن بە بەرپسیارێتییەوە، جەخت لە بە ئاشتی پێكەوە ژیانی هەمووان و بەشداری وەك یەكیان لە پرۆسەی سیاسی لە شارەكەدا دەكاتەوە، هەروەها لە خەمی باشتر كردن و داكۆكیردنی بژێوی و گوزەرانی خەڵكی تێكۆشەری كەركوك و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە. 

بۆ خودی خۆشم مایەی سەربەرزیی و شانازییە كەلەدایك بووم باوكم پێشمەرگەی یەكێتیی بووەو لەسەنگەری یەكێتیی و رێبازی شەهیدان و كوردایەتییەوە داكۆكی لەمافەكانی خەڵكی كوردستان كردووە، ئەمێستاكە بەندەش بەباوەڕبوونم بەدروشمی" چەك و قەڵەم دوانەی خەباتی هاوژینم"... لەسەنگەری قەڵەم و هزرو بیرەوە داكۆكی لەحزبی هەزاران هەزار شەهید ئەكەم.... هەتا ئاڵای سەوزی یەكێتی بشەكێتەوەو تا یەك ئەندام و دۆست و لایەنگری دڵسۆزیی یەكێتی مابێت یەكێتی وەكو وەرزی بەهار هەردەم سەوزو گەنج و جوانتر  بۆ كوردەواریی و كوردایەتی خۆی ئەنوێنێ. دوێنێ و ئەمڕۆو سبەینێ، خەڵكی كوردستان لەكوێ بووبێت، یەكێتیش لەوێ لەمەیدانی خەبات و تێكۆشاندا پێشەنگ و شۆڕەسواری كوردایەتییە.

نووسینی.. رزگار محەمەد كەریم

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket