یه‌كێتی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی
بیروڕا 08:23 PM - 2021-05-30.
له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دا به گرنگی ده‌زانین هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر وه‌زیفه و رۆڵی یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی سه‌ره‌كی كۆردستان و عیراق كه بۆ زیاتر له 30 ساڵه وه‌ك حیزبێكی سۆسیال دیموكراسی پێناسه‌ی خۆی كردووه ، و سۆسیال دیموكراسیش له كورترین پێناسه‌دا بریتیه له ره‌وتێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی میانڕه‌وی ریفۆرمخواز كه به ئامانجی به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی تێده‌كۆشێ.
ده‌بێت یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی سۆسیال دیموكرات ناسنامه‌ی خۆی له هه‌رحزبێكی تر جیابكاته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆ بێت له بڕیار و پرسه گرنگ و چاره‌نوسازه‌كاندا ، چونكه ئامانج و ئامرازی حیزبی سۆسیال دیموكراس جیاوازی ڕیشه‌یی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وانی تردا ، و له‌دۆخێكی ناهه‌مواری وه‌ك ئه‌مرۆی هه‌رێم دا یه‌كێتی ده‌بێت له ئاست قوربانی دان و مێژووه‌كه‌ی بێت كه به ڕابه‌رایه‌تی مام جلال پڕیه‌تی له‌سه‌روه‌ری .
یه‌كێتی له‌دۆخێكی ناجێگیری سیاسی و یاسایی و ئابوری وه‌ك هه‌رێمدا ناتوانێت وه‌ك حزبێكی سۆسیال دیموكراسی هه‌نگاوبنێت و رۆڵی هه‌بێت له به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵاتی و خۆشگوزه‌رانی گشتی دا، و ده‌بێت بیرمان نه‌چێت كه ئامانجی سه‌ره‌كی سۆسیال دیموكراسی به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی خه‌لك و كه‌م كردنه‌وه‌ی ناهاوسه‌نگی ئابوری چینه‌كانی كۆمه‌ڵگایه ، و ( ی .ن . ك) له پرۆگرامهگهیدا به روونی ئه‌م ئامانجانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه ، و ده‌بێت سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی به‌م ئاراسته‌یه‌دا بێت .
دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوسه‌نگی ئابوری توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت جێگه‌ی تركیزی سه‌رۆكایه‌تی یهكێتیو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بێت ، و چونكه حزبایه‌تی ده‌بێت بۆ جه‌ماوه‌ر بێت و به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تی زۆرینه‌ی كۆمه‌لگا بێت له‌بری پشتگیری له كه‌مینه‌یه‌كی به‌رپرس و بارزگانی مشه‌خۆر، یه‌كێتی ده‌بێت ئاراسته‌ی كاری بۆ خزمهتیزۆرینه وسنووردانان بۆ هه‌وڵه‌كانی كه‌مینه‌یه‌كی بازرگان دابنێت ، چونكه دواجار ئه‌وه زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ره كه بڕیار ده‌دات كێ ده‌بێت به حیزبی یه‌كه‌م و جڵه‌وی حوكمرانی ده‌گرێته‌ده‌ست ، و هه‌ر زۆرینه‌یه كه وا ده‌كات خه‌باتی په‌رله‌مانی ئاراسته دروسته‌كه‌ی وه‌ربگرێت و یاساكان له خزمه‌تی دادی كۆمه‌ڵاتی ده‌ربچێنێت.
له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دا جێگه‌ی باسكردنه كه هه‌وڵه‌كانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ( لاهور شێخ جه‌نگی ) به‌رزبنرخێنرێت كه به ئاراسته‌ی خزمه‌تی گشتی و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته نادروسته‌ی له ساڵانی رابدروودا له یه‌كێتی دا پیاده‌ده‌كرا ، و هاوخه‌م بوون له‌گه‌ڵ خه‌می كه‌س و كاری شهیدان له پرسه و بۆنه‌كانیاندا، و له بواری خزمه‌تی جه‌ماوه‌ری دا ناوبراو له‌كاتی گرنگ‌و پێویست دا له خه‌می خه‌ڵكی ناوچه‌كان دا بوو، و به‌شێك له ئه‌ركی حوكمه‌تی له ئه‌ستۆ گرت له دابینكردنی مووچه و پێداویستیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا ، ئه‌م جۆرهههوڵانه هه‌ر كه‌س و حیزبێك بیكات ده‌بێت بنرخێنرێت وه‌ك پێ‌زانین و پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وانی تر .
وه‌ك سه‌ره‌تا ووتمان ئامانجێكی سه‌ره‌كی یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی سۆسیال دیموكرات بریتیه له به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوسه‌نگی ئابوری و ژیان و گوزه‌رانی ناوچه‌كان و شاره‌كان و توێژه‌كان ، به‌دیهێنای ئه‌م ئامانجه‌ش كۆمه‌ڵێ ئامرازی هه‌یه ، له‌وانه :
یه‌كه‌م / خه‌باتی په‌رله‌مانی و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی:
ئاشكرایه كه په‌رله‌مان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتیكی سه‌ره‌كی رۆلی به‌رچاوی هه‌یه له دارشتنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی حیزبه‌كان له چواچێوه‌ی یاساكان دا ، و هه‌ر په‌رله‌مانه له رێگه‌ی یاساكانه‌وه ماف ده‌به‌خشێ و پارێزگاری لێ ده‌كات ، و دواجار هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته‌یه حكومه‌ت دیاری ده‌كات و چاودێری ئه‌دائی ده‌كات ، ئه‌مه رۆل و وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی په‌رله‌مانه ، و ده‌توانێت به‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌م رۆڵه‌ی كه هه‌یه‌تی دادی كۆمه‌لاتی به‌دیبێنێت و و كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگوزه‌ران و ژینگه‌یه‌كی ئازاد بۆ مماره‌سه‌كردنی ماف و ئازادیه‌كان فه‌راهه‌م بكات ، به‌ڵام پرسیاره جدیهكه ئه‌وه‌یه ئایا یه‌كێتی توانیویه‌تی له خه‌باتی په‌رله‌مانی دا سه‌ركه‌وتوبێت به‌ئاراسته‌ی بهدیهێینانی ئامانجه‌كانی ؟ ئه‌گه‌ر زانستیانه ووردبینه‌وه ده‌توانین وه‌ڵامه‌كه‌مان نه‌خێر بێت، و یه‌كێتی هه‌رچه‌نده له‌م خووله‌دا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ڵام له ئاراسته‌كردنی كۆبوونه‌وه‌كان و سیاسه‌تی یاسادانان و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی دا به‌ئاراسته‌ی دادی كۆمه‌لایه‌تی سیاسه‌تی یه‌كێتی فه‌رامۆش كراوه و له پێناو پاراستی ده‌ستكه‌وته كهسییكان دا ده‌ستكه‌وتی گشتی و خه‌می خه‌لك پشتگوێ خراوه ، ئه‌مه‌ش خاڵێكه ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی و سهركردایهتییكهی هه‌ڵوێسته‌ی جدی له‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی بده‌ن له خووله‌كانی داهاتوودا به‌هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و به‌هێزی نوێنه‌ره‌كانی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا بۆچوونی به‌شێك له نوێنه‌رانی یه‌كێتی له په‌رله‌مان جێگه‌ی نرخاندنه .
دووه‌م / په‌یره‌وكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی :
په‌یره‌وكردنی ئه‌م جۆره سیسته‌می كارگێڕی خالێكی گرنگه و ئامرازێكی سه‌ره‌كییه له به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پداانی ده‌سه‌لات به ئه‌نجومه‌نه خۆجییهكانو پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان به هاوڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپهوروهی ، و له‌م خاله‌دا یه‌كێتی هێشتا له خهباتتدایه و به‌هیواین سووربێت له به‌دیهێنانی چونكه به‌سوودی گشتی ده‌شكێته‌وه و هاوسه‌نگی بۆ خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كان ده‌گێرێته‌وه له بنه‌ره‌تدا، ئه‌مه‌ش گرنگیهكهی زیاتر له‌م قۆناغه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌سه‌ڵاتی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت وه‌ك پێویست نیه و زیاتر په‌یره‌وكه‌رانی بریاره‌كانی حیزبی حكومرانن و ئاشكرایه كه بریاره‌كانی ئه‌م كابینه وهزارییهش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی نادادی كۆمه‌ڵاتی و نه‌هامه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌لكن ، بۆیه پێویسته یه‌كێتی له‌م رووه‌وه بیر له خۆرێكخستنه‌وه بكاته‌وه.
سێیه‌م/ سه‌ربه‌خۆی دادگا و سه‌روه‌ری یاسا :
بێگوومان دادی كۆمه‌ڵاتی به‌دی نایه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆی دادگا و سه‌روه‌ری یاسا به‌رقه‌رار نه‌بیت ، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كاری پاراستی یاسایی مافه‌كان بێت ، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌ركه‌كه‌ی بریتیهیه له پاراستنی دادوه‌ری مافه‌كان ، ئه‌م پاراستنه‌ش به‌وه به‌دیدێت دادگاكان ته‌نها له‌ژێر چه‌تری یاسادا كاربكه‌ن ، له هه‌رێم دا به‌گشتی دادگاكان له ژێر پرسیاردان ، به‌ڵام له كهیسیی رۆژنامه‌نووسانی بادینان و سزادانیان به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م یاسا نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زیاتر و قورس‌تر پرسیاری له‌سه‌ر رۆڵی دادگاكان له پاراستنی مافه‌كاندا دروست كرد، له‌م خاڵه‌دا ده‌كرێ بڵێین هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به جدی هاوسۆز و پشتیوانی مافی سزادراوان و به فه‌رمی له ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌ڵه‌تی دا جه‌ختی له پاراستینی ماف و ئازادییه‌كان و و سه‌ربه‌خۆی دادگا ده‌كرده‌وه هاوتهرریب له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسوولخانه‌ی ووڵاتانی وه‌ك امریكا و فر‌نسا و بریتانیا و المانیا ...، ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌ر پاساوێك بێت جێگه‌ی نرخاندن وستایشه و ده‌بێت پشتیوانی هه‌موو جۆره هه‌ولێك بین كه به ئاراسته‌ی پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان و سه‌ربه‌خۆی دادوه‌ری ههناگاوبنێ .
چواره‌م / شه‌فافی له داهات و رێكخستنه‌وه‌ی باج:
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ به‌دیهێنای دادی كۆمه‌ڵاتی و ئابوری داهاتهكانه ، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی له‌م رووه‌وه چڕبكاته‌وه و له پرۆژه یاسای بودجه‌دا سیاسه‌تی حیزبی سۆسیال دیموكرات په‌یره‌و بكات ، پاشان سیاسه‌تی سه‌پاندنی باج و جۆره‌كانی و رێژه‌كانی بابه‌تێكی گرنگی سۆسیال دیموكراته‌كانه و ده‌بێت یه‌كێتی رێگر بێت له‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی كه له سه‌پاندن و وه‌رگرتنی بهجهكاندا هه‌یه به بێ یاسا به‌لام دیسان ئه‌م خاله‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رۆڵ و توانای یه‌كێتی له په‌رله‌مان دا كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا .
پێنجه‌م / دانانی كه‌سی پسپۆر و شیاو پاك بۆ سێكته‌ره جیاوازه‌كان :
ئه‌مه‌ش رۆڵێكی به‌رچاوی ده‌بێت له راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه شێواوه‌ی هه‌رێمی تێدایه و یه‌كێتیش به‌شێك له به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدایه ، راسته ئه‌ركه‌كان و مافه‌كان به یاسا دیاریده‌كرێن به‌ڵام له بواری جێبه‌جێكردن دا كه‌سی شیاو و پسۆر له بواره جیاوازه‌كان دا كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت بۆ خزمه‌تی گشتی و به‌دیهێنای دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ، و له‌هه‌مان كات خۆبێبه‌ری كردن له هه‌ر كادر و به‌رپرسێكی حكومی و حزبی كه به‌تاوانی گه‌نده‌ڵی و خراپبه‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات تێوهدهگلی .
ئه‌م بابه‌ته باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و بۆئه‌وه‌ی درێژی نه‌كه‌ینه‌وه و خوێنه‌ر تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت كۆتای پێدێنین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا كۆمه‌ڵه فاكته‌رێكن پهیرهوكردنیان به سوودی یه‌كێتی و سوودی گشتی ده‌شكێته‌وه و هۆكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆسه‌ر رێگا راسته‌كه‌ی سۆسیال دیموكرات و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواجار به‌ده‌ستهێنای متمانه‌ی زۆرینه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا .
رێبوار محه‌مه‌د ساڵح / مامۆستای زانكۆ
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24