}

بۆمبه‌كه‌ی پلاسخارت

بیروڕا 08:49 PM - 2021-05-22

.

سه‌ردار هه‌ركی

- سوپاس پلاسخارت بۆ راستگۆیی و خه‌مخۆریه‌كه‌ت .
- له‌ بری میله‌تێكی یه‌ك ریز و یه‌كگرتوو  وڵاتمان له‌ت له‌ت كرد وكۆمه‌ڵگه‌مان به‌ره‌و حزبی بوون برد وه‌كو كه‌شتیه‌كی نوحمان لێكردووه‌ له‌هه‌ر شتێك ده‌بێت دوو جۆری تێدابیت .
- ده‌بێت سود له‌ مێژوو وه‌رگرین تاكو وه‌كو هه‌رێمی تیگرایمان به‌سه‌ر نێت , یٔه‌وه‌ی مێژوو نه‌خوێنته‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ .

وته‌كه‌ی پلاسخارت له‌ كونفرانسی ده‌ستور و به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی په‌رپرسه‌ باڵا حكومی و حزبیه‌كانی كوردستان كه‌ گوتی ( وامه‌زانن قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ قوربانیه‌كی زۆری ویستوه‌ هه‌تا هه‌تا ده‌مێنێته‌وه‌ ) بۆ به‌شێكی زۆرمان شتێكی نوێ نه‌بوو چونكه‌ زۆربه‌مان دركمان به‌و مه‌ترسیه‌ كردبوو وه‌ چه‌ندین بابه‌تمان له‌سه‌ر نوسیوه‌ , شته‌ نوێیه‌كه‌ یٔه‌وه‌ بو كه‌ به‌رامبه‌ر یٔه‌و هه‌موو به‌رپرسه‌ باڵایه‌ وه‌ له‌لایه‌ن  كه‌سایه‌تیه‌كی وا هه‌ستیار وه‌ك بومبێك وابوو.

پلاسخارت باسی له‌ چه‌ند خالێكی كرنگ كرد كه‌ هه‌موومان ماوه‌یه‌كه‌ مه‌به‌ستمانه‌ ( گه‌نده‌لی , له‌ت له‌ت بوون و به‌حزبی بوونی كومه‌لگه‌ی كوردستانی , پرسی یٔازادیه‌كان ).

له‌هه‌موو یٔه‌و خاڵانه‌ به‌ كورتی ده‌توانین بلێین یٔێمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆل مه‌له‌ ده‌كه‌ین واته‌ رێیه‌كمان گرتوه‌ته‌ به‌ڕ پێچه‌وانه‌ی یٔه‌و ستراتیجیه‌ته‌ی كه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ یٔامانج , له‌ بری ولاتێكی شه‌فاف و ده‌ستپاك له‌و په‌ری گه‌نده‌ڵین , له‌ بری میله‌تێكی یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو وڵاتمان له‌ت له‌ت كرد وكومه‌لگه‌مان به‌ره‌و به‌حزبی بوون برد وه‌كو كه‌شتیه‌كه‌ی نوحمان لێكردوه‌ له‌هه‌ر شتێك ده‌بێت دوو جۆری تێدابیت , له‌بڕی ولاتێكی یٔازاد و دیموكرات و نمونه‌یی جوان و سه‌رنجراكێش هێدی هێدی  پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ین ویٔازادیه‌كان به‌رته‌سك ده‌كه‌ینه‌وه‌ , به‌یاننامه‌كانی كونسلگه‌ریه‌كان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پشتراستكه‌ره‌وه‌ی یٔه‌و راستیه‌ن .

پلاسخارات باسی له‌ راستیه‌ك كرد پێش جه‌ند كه‌ مانگێك بینیمان یٔه‌ویش نمونه‌ی هه‌رێمی تیگرای بوو له‌ یٔه‌سیوبیایه‌ كه‌ له‌ هه‌نده‌ك ڕووه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كورستان ده‌چێت , ژماره‌ی دانیشتوانی پێنج ملیونه‌ و له‌ باكوری وڵاته‌ , شوێنه‌كه‌یان شاخاویه‌, و ماوه‌كی زۆر وه‌ك بیچه‌ القبان بوون له‌ ده‌سه‌ڵاتی یٔه‌سیوبیا , به‌ڵام به‌رپرسانی تیگرای كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بوون دوور بین و براگماتیك نه‌بون و هه‌وڵیان نه‌دا وڵاتێكی دیموكرات و شه‌فاف دروست بكه‌ن وكێشه‌كانیان زوو چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌له‌كه‌ ببوون  .له‌ مانگی ٤ سالی 2020 شه‌ر ده‌ستی پێكرد و ته‌واوی هه‌رێمی تیگرای له‌ لایه‌ن یٔه‌سیوبیه‌كان كۆنترول كرا.

ده‌بێت سود له‌ مێژوو وه‌رگرین تاكو وه‌كو هه‌رێمی تیگرایمان به‌سه‌ر نێت , یٔه‌وه‌ی مێژوو نه‌خوێنێته‌وه‌ هه‌مان هه‌ڵه‌كانی دورباره‌ ده‌كاته‌وه‌ , شه‌رمه‌زاریه‌كه‌ گه‌وره‌تره‌ كاتێ مێژوو ناخوێنیته‌وه‌ و هه‌ڵه‌كان دوباره‌ ده‌كه‌یه‌وه‌ , مێژونوسی یۆنانی پولیبیوس ده‌لێت ( گرنگه‌ بۆ یٔه‌وانه‌ی مێژوو ده‌خوێننه‌وه‌ تێروانینی هۆكاره‌كانی روداوه‌كان به‌ده‌ست بێنن , و یٔه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له‌ رێگای باشترین سیاسه‌ت به‌ده‌ست دێت )
سوپاس پلاسخارت بۆ راستگۆیی و خه‌مخۆریت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو