ئه‌م شه‌ڕه له ناكاو هه‌ڵنه‌گیرساوه.....!
بیروڕا 01:27 PM - 2021-05-20.
دوو هه‌فته ده‌بێت شه‌ڕ به خه‌ستی به روكێت بارانكردنی یه‌كتر له نێوان سوپای ئیسرائیل و گروپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وامه، به پێی دوا ئاماره‌كان تا ئێستا له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی حه‌ماس و جیهاده‌وه نزیكه‌ی 2000 روكێت به شاره‌كانی ئیسرائیله‌وه نراوه و زیانی گیانی و ماددیشی لێكه‌وتۆته‌وه، به پێی راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل(8)كه‌س كوژراوه و زیاتر له 500 كه‌سیش برینداری جۆراوجۆر بوونه، ئه‌مه بێجگه له زیانی ژێرخان له شار‌و شارۆچكه‌كان،دیاره به هۆی موشه‌ك باران و بۆمباران كردن به فڕۆكه‌وه، زیانی گیانی و ماددی زۆر به‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه‌وتوه كه تا ئێستا زیاتر له 200 كه‌س كوژراوه و برینداره‌كانیش 2000 هه‌زاریان تێپه‌ڕاندووه، هاوته‌ریب ده‌یان تاوه‌ر و باڵه‌خانه و دام و ده‌زگا و شه‌قام و خزمه‌تگوزاری كاره‌باو ته‌ندروستی كاولكراوه، لیسته‌كه درێژه و وا به ئاسانی كۆژمار ناكرێت و به‌رده‌وامیشه، پێناچێت وا زوو ئه‌و دراما زۆر كاره‌سات باره كۆتایی بێت، من پێم وایه ئه‌گه‌ر له ژێر فشاریش ئاگره‌كه‌ی ئه‌مجاره خهفهبێت دوای ماوه‌یه‌كیتر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، چونكه ئهسبابهكانی هه‌ر له ئارادان، ئێستا پرسیاره هه‌ر گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌م شه‌ڕه بۆ له‌م كاته‌دا هه‌ڵگیرسا، دواجار كێ قازانج ده‌كات؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌پێی لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی من، له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆر كه‌سیش وای بۆ ده‌چن، ئه‌م شه‌ڕه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، سه‌ره‌تاكه‌شی له چه‌ند ماڵه‌كی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاحی شاری قودسی رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ستی پێكرد، یا باشتره بڵێین مه‌شهه‌دی یه‌كه‌می شانۆنامه‌كه له‌و گه‌ڕه‌كه‌وه ده‌ستی پێكردوو و له‌وێوه ئاگره‌كه كڵپه‌ی كرد و شه‌ڕه‌كه گهورهكرا، مه‌علومه به پێی به‌ڵگه مێژوییه‌كان كێشه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه هی ئه‌م سه‌رده‌مه نیه به‌لكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه قودسی له ژێر ده‌ستی شانشینی ئۆردن بوو كه زیاتر له 60 ساڵه به ناوكردنی زه‌ویه‌كانیان هه‌ڵپه‌سێردراوه، ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، بۆ له‌م كاته‌دا ئه‌و كێشه‌یه سه‌رئاو كرا؟ بۆ راسته و راست گروپه چه‌كداره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه هاتنه سه‌ر خه‌ت و راسته‌وخۆ به‌ناوی تۆڵه‌كردنه‌وه كه‌وتنه روكێت باران كردنی شاره‌كانی ئیسرائیل؟ هه‌ر وه‌كو له پێشدا ئاماژه‌م ئه‌مه به‌رنامه بۆ داڕێژراو و ئه‌سڵی شه‌ڕه‌كه‌ش له قازانجی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه‌یه، ئیتر به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر یان به نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقیعه‌كه بێت له‌سه‌ر ئه‌رز، ئه‌و ده‌رهاویشتانه راستی بۆچونه‌كه‌م ده‌سه‌لمێنن:
1- پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵبگیرسێت ئیداره‌كه‌ی ناتانیاهۆ له‌سه‌روبه‌ندی كۆتایی هاتن بوو بڕیاری ئه‌وه هه‌بوو حكومه‌تی گۆڕانكاری پێكبهێنرێت، ئه‌مه خۆی له خۆیدا سه‌ره‌تای كۆتایی هاتنی ژیانی سیاسی ئه‌و پیاوه بوو، ئێستا و له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕه ئه‌و لاپه‌ڕه یه داخراو كۆتایی به‌و هه‌نگاوه هێنرا.
2- پێش ئه‌و شه‌ڕه زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل سه‌ری زمان و بنی زمانیان تیر‌و توانجدان بوو له سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌ته‌كه‌ی، هه‌ر چی ناو‌و ناتۆره هه‌بوو به‌سه‌ریدا ساغیان كردبۆوه، ته‌نانه‌ت ناوی هاوسه‌ر و خانهوادهكهشیان تێكه‌ڵاو كردبوو،ئێستا هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان به چه‌پ و راسته‌وه له پشتی ئه‌و پیاوه‌ن، وای لێهاتوه به قاره‌مانیش ناوی ببه‌ن.
3- بڕیاری ئه‌وه له ئارادابوو، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی گۆڕانكاری دروست نه‌بێت، ئیتر بچنه هه‌ڵبژاردنی سێهه‌م بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و لایانه‌ی سه‌رپشك ده‌كرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئێستا ئه‌و بیرۆكه‌ش نه‌ما هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌وانه‌ی له ئۆپزسیۆنیشن، به یه‌كڕیز له پشتی سوپاكه‌یان و حكومه‌ته‌كه‌یان وه‌ستاون، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێمنی و ئارمیان بۆ گه‌لی ئیسرائیل پێ له هه‌موو شتێك گرنگتره.
ئه‌و راستیانه‌یه پێمان ده‌ڵێن ئه‌م شه‌ڕه له ناكاو هه‌ڵنه‌گیرساوه به‌ڵكو به‌رنامه بۆ داڕێژراو و له قازانجی خودی ناتانیاهۆش بووه، واقیع هه‌ندێكی ئاشكرا كردووه، ههندهكهیتریش روداوه‌كانی رۆژانی داهاتو ئاشكرایان ده‌كه‌ن.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18