riklam

لاهور شێخ جەنگی:هاوپەیمانی یەكێتی و گۆڕان لەدەباشانەوە دەستیپێكردو سەركەوتنی گەورە بەدەستدێنێت

ی.ن.ک‌‌ 08:12 PM - 2021-05-19
.

.

هاوسەرۆكی یەكێتی لەساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا رایگەیاند: لەدوو ساڵی كۆتایی كاك نەوشیرواندا زۆر لێوەی نزیك بووم، زۆر سودم لەبیروبۆچون و تێڕوانینی بۆ سیاسەت لەهەرێمی كوردستان و راستكردنەوەی چەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان وەرگرت و هاوڕا بووین لەسەر دۆزینەوەی چوارچێوەیەك كە یەكێتی و گۆڕان پێكەوە هاوخەبات و هاوبەش بن بۆ ئەو دۆخەی هەرێمی كوردستانی تێكەوتوە، دەشڵێت: رۆحی كاك نەوشیروان و مام جەلال ئاسودە بێت كە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لەكۆتاییدا بڕیارە دروستەكەیاندا، ئەو بڕیارەی خواستنی هەڤاڵ مام جەلال و كاك نەوشیروان بوو لەدەباشانەوە دەستیپێكرد، ئەو هاوپەیمانێتیەمان پێكهێناوەو دڵنیام سەركەوتنی گەورە بەدەستدێنێت.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاوەری وەفدێك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی لەچوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا سەردانی ئارامگای نەوشیروان مستەفای كرد لەگردی زەرگەتەو دوای دانانی چەپكە گوڵ لەسەر ئارامگەكەی لەپەیامێكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر كۆچی ناوادەی كەڵەپیاوێكدا كە هەڵقوڵاوی سیاسەتمەداری و شۆڕش و خەبات كە ئەویش كاكە نەوەیە، هەڤاڵی گیانی لەگیانی هەڤاڵ مام جەلال، پیاوێكی رۆشنبیرو رۆشنگەربوو، سیاسەتمەدارێكی گەلەكەمان بوو.

وتیشی: كۆچی كاكە نەوە كۆستێكی گەورەیە لەهەمومان كەوتوە، كاكە نەوەی یەكێك بووە لەو كەسانەی لەساڵی 1975دا لەگەڵ هەڤاڵ مام جەلال داینەمۆی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ بوو، بەردەوامیدان بەو خەباتەی تا كۆتایی ژیانی لەناو بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەی كۆڵی نەدا.

هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند: هەمومان كاكە نەوەمان بەوە ناسیبوو كە داكۆیكەرێكی سەرسەختی ئازادی رادەربڕین و عەدالەتی كۆمەڵایەتی و مافی چارەی خۆنوسین بوو، پێموایە لەناو یەكێتی و لەدامەرزاندنی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەسەر ئەو ئەركەی بەردەوامبوو تا دوا هەناسەی كۆڵی نەدا.

لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی وت: لێرەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم كە لەدوو ساڵی كۆتایی كاك نەوشیرواندا زۆر لێوەی نزیك بووم، زۆر سودم لەبیروبۆچون و تێڕوانینی بۆ سیاسەت لەهەرێمی كوردستان و راستكردنەوەی چەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان وەرگرت.

دەشڵێت: لەگەڵ كاك نەوشیروان هاوڕا بووین لەسەر ئەوەی چوارچێوەیەك بدۆزینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پێكەوە هاوخەبات و هاوبەش بن بۆ ئەو دۆخەی هەرێمی كوردستانی تێكەوتوە، بەڵام مەرگ رێگەی پێنەدا بەچاوی خۆی ئەوە ببینێ.

هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند: بۆیە لێرەوە وەك سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان دەمەوێت رۆحی كاك نەوشیروان و مام جەلال ئاسودە بێت كە هاوخەباتەكانی لەناو بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لەكۆتاییدا بڕیارە دروستەكەیاندا، ئەو بڕیارەی خواستنی هەڤاڵ مام جەلال و كاك نەوشیروان بوو لەدەباشانەوە دەستیپێكرد، ئەو هاوپەیمانێتیەمان پێكهێناوەو دڵنیام سەركەوتنی گەورە بەدەستدێنێت و دەبێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكانی تر بۆ ئەوەی بەیەكەوە هەنگاو بنێین بۆ عیراق و بەیەكدەنگی و یەكگڕەنكی ئاوات و ئامانجەكانی گەلەكەمان بەدیبێنین.

PUKmedia

 

 

 

 

101.jpg

100.jpg

105.jpg

103.jpg

12.jpg

13.jpg

14.jpg

15.jpg

16.jpg

18.jpg

19.jpg

123.jpg

190.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket